Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانی ئه‌مریكا سه‌ردانی توركیا ده‌كات


پەیام 

ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانی ئه‌مریكا بۆ هه‌ماهه‌نگی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌ سوریا سه‌ردانی توركیا ده‌كات.

(جۆن بۆڵتۆن) ڕاوێژكاری‌ ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا له‌ تویتێكدا له‌ ماڵپه‌ڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر ئاشكرای‌ كرد "به‌ ئامانجی هه‌ماهه‌نگییكردن له‌باره‌ی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانمان له‌ سوریا سه‌ردانی توركیا ده‌كات".

به‌پێی تویته‌كه‌ی (بۆڵتۆن) بێت له‌و سه‌ردانه‌یدا بۆ توركیا (جیمس جیفری) نێردراوی تایبه‌تی واشنتۆن بۆ سوریا یاوه‌ری ده‌كات.

ڕاوێژكاری‌ ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌ش كردووه‌ له‌ توركیا "گفتوگۆی چۆنیه‌تی یارمه‌تی هاوپه‌یمانه‌كانمان له‌ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كان‌و ڕێگری له‌ سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش‌و پاراستنی ئه‌و هێزانه‌ی له‌گه‌ڵ ئێمه‌ دژی داعش وه‌ستاونه‌ته‌وه‌‌و بنبڕكردنی چالاكی ئێران له‌ ناوچه‌كه‌"، ده‌كه‌ین.

لای‌ خۆیشیه‌وه‌، مایك پۆمپیۆ وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند: له‌به‌ر نه‌یاره‌كانمان دوا واده‌ی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانمان له‌ سوریا ئاشكرا  ناكه‌یه‌ن.

ئه‌و وتیشی: ده‌مانه‌وێ به‌ر له‌ كشانه‌وه‌مان له‌ سوریا، گه‌ره‌نتیی له‌ توركیا وه‌ربگرین كه‌ شه‌ڕی كورده‌كان ناكات.

له‌ 19ی مانگی ڕابردوو سه‌رۆكی ئه‌مریكا بڕیاریدا ته‌واوی هێزه‌كانی له‌ سوریا بكشێنێته‌وه‌.

140 جار خوێندراوەتەوە
04/01/2019

بابەتی زیاتر