Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌ندامێکی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئەمریکا بە قورئان سوێندی یاسایی خوارد


پەیام 

ئیلهان ئۆمار كه‌ به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك سۆماڵییه‌ و له‌ هه‌ڵبژاردنی به‌شێك له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا له‌ بازنه‌ی مینیسۆتا توانی ببێته‌ ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران سوێندی به‌و قورئانه‌ خوارد كه‌ له‌ ساڵی ١٩٩٥ كه‌ وه‌ك په‌نابه‌ر رووی كردبووه‌ ئه‌مریكا له‌گه‌ڵی خۆی بردبووی. 

"ئه‌و قورئانه‌ی له‌ باپیرییه‌وه‌ بۆ مابۆوه‌."

ئۆمار له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تویته‌ر له‌باره‌ی سوێندخواردنه‌كه‌یه‌وه‌ وێنه‌یه‌كی بڵاوكردۆته‌وه‌ و نووسیوویه‌تی: "وه‌ك منداڵێك له‌ كۆنگره‌كانی حزبدا وه‌رگێڕانم بۆ باپیرم ده‌كرد و ئه‌و یه‌كه‌م كه‌س بوو حه‌زی چوونه‌ ناو كایه‌ی سیاسییم لا دروست بكات."

نوسیویشیەتی:"خۆزگه‌ له‌و ساته‌ مێژوویه‌دا لێره‌ بووایه‌ به‌ڵام چونكه‌ سوێندم به‌و قورئانه‌ خوارد كه‌ له‌وه‌وه‌ بۆم ماوه‌ته‌وه‌ رۆحی لێره‌یه‌". 

 

1330 جار خوێندراوەتەوە
04/01/2019

بابەتی زیاتر