Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

لە شارێکی تورکیا دوو کیلۆگرام ماددەی پلاستیکی لە سکی نەخۆشێك دەردەهێنرا


پەیام 

منداڵێکی تووشبوو بە نەخۆشی ئۆتیزم بە نەشتەرگەری نزیکەی دوو کیلۆ ماددەی پلاستیکی وەک کەوچکی چا، دەستەوانە و عەلاگە لە نێو گەدەیدا دەرھێنرا.

ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵ بڵاویکردەوە لە شاری ئورفا منداڵێکی تەمەن ١٤ ساڵی تووشبوو بە نەخۆشی ئۆتیزم بە ناوی مەھمەت ئەکینجی، لە لایەن کەسە نزیکەکانییەوە بەھۆی سک ئێشەیەکی زۆر گەیەندرایە نەخۆشخانەیەکی شارەکە. 

رایشیگەیاندووە لە دوای پشکنینی پێویست، مەھمەت ئەکینجی رەوانەی نەخۆشخانەی فێرکاری زانکۆی حەران لە شاری ئورفا کرا و لەو شوێنە دەرکەوت کە قورسایەک لە سکی ناوبراودا ھەیە. 

هاوکات دەستبەجێ نەشتەرگەری بۆ ئەو منداڵە کرا و نزیکەی دوو کیلۆگرام ماددەی پلاستیکی وەک کەوچکی چا، دەستەوانە و عەلاگە لە نێو گەدەیدا دەرھێنرا.

باسی لەوەشکردووە نەشتەرگەرییەکەی سەرکەوتوو بووە و دۆخی تەندروستی باشتر بووەو رەوانەی ماڵەوە کراوە. 

مستەفا ئەرمان، پزیشکی نەشتەرگەری منداڵان و مامۆستای زانکۆ، سەرۆکی ئەو تیمە بوو نەشتەرگەرییەکەی بۆ نەخۆشەکە ئەنجامدا، بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند ئەو کەسە بە گومانی گرێ و نەخۆشی شێرپەنجە ھێنراوەتە نەخۆشخانە.

ئەوەیشی وت: "لە دوای لێکۆڵینەوەی پێویست ئەو نەخۆشە بە پەلە نەشتەرگەریان بۆ ئەنجامداوە. لە گەدە و ریخۆڵە باریکەی ئەو منداڵە قورسایەکمان دۆزییەوە، کە ئەویش پێکھاتبوو لە ماددەی پلاستیکی وەک کەوچکی چا، دەستەوانە و کێبلی کارەبایی، بە کۆی گشتی دوو کیلۆ گرام قورسایی لە سکی ئەو نەخۆشەمان دەرھێناوە".

هاوکات ئەو دکتۆرە هیچ ئاماژەیەکی بە سەرچاوەی ئەو مادانە نەکرد کە چۆن لە ریخۆڵە و سکی ئەو نەخۆشەدا گیرساونەتەوە. 

602 جار خوێندراوەتەوە
04/01/2019

بابەتی زیاتر