Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

شەوی سەری ساڵ سه‌رۆک وه‌زیرانى هۆڵه‌ندا به‌ ته‌کسى کوردێک گەڕاوەتەوە ماڵەوە


پەیام 

سه‌رۆک وه‌زیرانى هۆڵه‌ندا، مارک ڕووته‌ له‌ شه‌وى سه‌رى ساڵدا به‌ته‌کسى کوردێک به‌ ته‌نها و بێ پاسه‌وان ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ ماڵه‌وه‌ و ئەو کەسەیشی دەیگەیەنێت شۆفێرێکی کوردە. 

به‌شى هۆشیارى ئۆفیسى هۆڵه‌ندای رێکخراوى چه‌پک بڵاویکردووه‌ته‌وه‌، دانا حه‌سارى هاوڵاتییه‌کى کورده‌ و له‌ هۆڵه‌ندا کارى شۆفێری ته‌کسییە، وێنه‌یه‌کى خۆى و مارک ڕووته‌، سه‌رۆک وه‌زیرانى ئێستاى هۆڵه‌نداى بڵاوکردووه‌ته‌وه‌ که‌ له‌ شه‌وى سه‌رى ساڵدا له‌ ته‌کسیه‌که‌یدا سه‌رکه‌وتووه‌.

دانا حه‌سارى لەسەر وێنەکە دەڵێت:" که‌سێک به‌ته‌نها سه‌رکه‌وت بۆ ئه‌وه‌ى بیگه‌یه‌نم، کاتێک سه‌یرم کرد بینیم مارک رووته‌، سه‌رۆک وه‌زیرانى هۆڵه‌ندایه‌‌ به‌ته‌نها و بێ ئه‌وه‌ى پاسه‌وانى له‌گه‌ڵ بێت هاتووچۆ دەکات. 

دەشڵێت: "دواى ئەوەی گه‌یاندومە به‌ شوێنى مه‌به‌ست پاره‌م له‌ سه‌رۆک وه‌زیران وه‌رگرتووه‌".

لە بڵاوکراوەکەی به‌شى هۆشیارى ئۆفیسى هۆڵه‌ندای رێکخراوى چه‌پک ئاماژە بەوە کراوە سەرۆکوەزیران و شۆفێری تەکسی نمونەیی دەبێت بەو شێوەبن. 

1291 جار خوێندراوەتەوە
04/01/2019

بابەتی زیاتر