Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

عێراق بەرهەمهێنانی رۆژانەی نەوت کەمدەکاتەوە


پەیام 

عێراق پابه‌ندی‌ خۆی‌ به‌ڕێكه‌وتننامه‌ی‌ ئۆپێك ده‌رده‌بڕێت و به‌رهه‌می‌ ڕۆژانه‌ی‌ نه‌وت كه‌مده‌كاته‌وه‌.

وه‌زیری نه‌وتی عێراق پابه‌ندبونی وڵاته‌كه‌ی به‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له‌چوارچێوه‌ی ڕێكه‌وتنی ئۆپیك دووپاتكرده‌وه‌و ئاشكرایكرد، عێراق له‌شه‌ش مانگی‌ داهاتووا ڕۆژانه‌ 140 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت كه‌مده‌كاته‌وه‌.

سامر غه‌زبان وه‌زیری نه‌وتی عێراق له‌لێدوانێكدا ڕایگه‌یاند" وڵاته‌كه‌ی به‌ ته‌واوی پابه‌ندی ڕێكه‌وتنی وڵاتانی ڕێكخراوی ئۆپیك ده‌بێت له‌باره‌ی‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی‌ نه‌وت، كه‌ له‌سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه‌ چۆته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌.

غه‌زبان وتیشی وه‌زاره‌تی‌ نه‌وت ڕێكاره‌كانی جێبه‌جێكردنی ڕێكه‌وتنه‌كه‌ی گرتۆته‌به‌رو به‌ڕێژه‌ی سه‌دا سێ‌ به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی كه‌مكردۆته‌وه‌" ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شداوه‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌ی‌ پابه‌نده‌ به‌جێگیركردنی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت به‌ڕێژه‌ی چوار ملیۆن و 513 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی ڕۆژانه‌ له‌ماوه‌ی‌ شه‌ش مانگی داهاتوودا.

سه‌ره‌تای‌ مانگی‌ ڕابردوو وڵاتانی‌ ڕێكخراوی‌ ئۆپێك و هاوپه‌یمانه‌كانیان به‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ ڕوسیا" ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ به‌رهه‌مهێنانی‌ نه‌وت به‌ڕێژه‌ی‌ یه‌ك ملیۆن و 200هه‌زار به‌رمیلی‌ ڕۆژانه‌، به‌ئامانجی‌ گێڕانه‌وه‌ی‌ سه‌قامگیری‌ بۆ بازاڕی‌ نه‌وت.

 

320 جار خوێندراوەتەوە
04/01/2019

بابەتی زیاتر