Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

لە سۆماڵ زیاتر له‌ چوار ملیۆن كه‌س پێویستیان به‌یارمه‌تی هه‌یه‌


پەیام 

نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان رایده‌گه‌یه‌نێت له‌ سۆماڵ زیاتر له‌ چوار ملیۆن كه‌س پێویستیان به‌یارمه‌تی هه‌یه‌ و به‌شێكی زۆری ئه‌وانه‌ش منداڵن.

له‌ڕاگه‌یه‌ندروێكدا كه‌ تیمی وڵاتانی یارمه‌تیی مرۆیی سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان بڵاویكردۆته‌وه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌ له‌نێوان مانگه‌كانی نیسان - ته‌مموزی ساڵی رابردوو، به‌هۆی باران بارینه‌وه‌، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی  پێداویستیان به‌ یارمه‌تییه‌ له‌ سه‌دا 34 كه‌می كردووه‌.

له‌ راپۆرته‌كه‌دا پیته‌ر كله‌رك رێكخه‌ری یارمه‌تییه‌ مرۆییه‌كانی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ سۆماڵ ده‌ڵێت دوو له‌سه‌ر سێی ئه‌و كه‌سانه‌ی پێویستیان به‌ یارمه‌تییه‌ منداڵن و له‌ وڵاته‌كه‌دا دوو ملیۆن و شه‌س سه‌د هه‌زار كه‌س له‌ ماڵ و حاڵی خۆیان بوون و پێویستیان به‌ هاوكاری به‌په‌له‌ هه‌یه‌.

هاوكات سه‌عید هه‌مزه‌ وه‌زیری ئیداره‌ی كاره‌ساتی سروشتی و كاروباری مرۆیی سۆماڵ داوا له‌ رێكخراوه‌ جیهانیه‌كان ده‌كات به‌ هانای لێقه‌وماوانی‌ سۆماڵه‌وه‌ بچن و هاوكاری پێشكه‌شی منداڵانی‌ ئه‌و وڵاته‌ بكه‌ن.

 

365 جار خوێندراوەتەوە
04/01/2019

بابەتی زیاتر