Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

لە هەکاری و جوڵەمێرگ نزیکەی ٥ مەتر بەفر باریووە


پەیام 

شه‌پۆلێكی چڕی به‌فربارین، ناوچه‌ جیاجیاكانی باكوری كوردستانی گرتوه‌ته‌وه‌ و له‌ جوله‌مێرگ و هه‌كاریش تائێستا نزیكه‌ی پێنج مه‌تر به‌فر باریوه‌.

سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ له‌ناوخۆی توركیاوه‌ بلاَویانكرده‌وه‌، له‌ ناوچه‌ گوندنشینه‌كانی سنوری پارێزگای جوله‌مێرگ و هه‌كاری له‌ باكوری كوردستان، ئه‌ستوری به‌فر گه‌یشتووه‌ته‌ پێنج مه‌تر و، به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ تیمه‌كانی شاره‌وانی به‌به‌رده‌وامی سه‌رقاڵی پاككردنه‌وه‌ی رێگاكانن، تاوه‌كو ئاسته‌نگ بۆ هاتوچۆی هاولاَتیان دروست نه‌بێت.

سه‌رباری هه‌وڵه‌كانیش، له‌ چه‌ندین ناوچه‌  هاوڵاتیان له‌ناو به‌فردا گیریان خواردوه‌ و تیمی تایبه‌تیش پێكهێنراون بۆ به‌هاناوه‌چونیان و، هاوكات له‌ قوتابخانه‌كانی جوله‌مێرگ و هه‌كاریش رۆژێك كراوه‌ته‌ پشوو.

زیاتر له‌ هه‌فته‌یه‌كه‌ شه‌پۆلێكی سارد و سه‌رما و به‌فربارینی به‌رده‌وام رووی له‌ پارێزگاكانی باكوری كوردستان كردوه‌و، به‌وهۆیه‌وه‌ پێشتر رێگای هاتوچۆی زیاتر له‌ هه‌زار 800 گوند به‌ ناوه‌ندی شاره‌كانه‌وه‌ پچڕابوو.

1093 جار خوێندراوەتەوە
04/01/2019

بابەتی زیاتر