Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

بەغدا.. بەهۆی شەڕ و ئاگرەوە هەشت ژن لە خانه‌یه‌كی ژنه‌ بێلانه‌كان گیانیان لەدەستدا


پەیام 

حكومه‌تی‌ عێراق لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ به‌په‌له‌ی‌ له‌هۆكاری‌ گیانله‌ده‌ستدانی‌ هه‌شت كه‌س له‌ خانه‌یه‌كی ژنه‌ بێلانه‌كان ده‌كات.

به‌هۆی‌ دروستبوونی شه‌ڕو كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگر له‌خانه‌یه‌كی چاكسازی بێلانه‌كان له‌ناوچه‌ی ئه‌عزه‌میه‌ی به‌غدا، هه‌شت ژن گیانیان له‌ده‌ستدا، وه‌زاره‌تی كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تیش لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ڕووداوه‌كه‌ ده‌كات.

به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌ ئه‌منییه‌كان سه‌ره‌تا به‌هۆی شه‌ڕه‌وه‌ له‌نێوخۆیاندا دوو ژن كوژراون و دواتریش به‌هۆی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌وه‌ شه‌ش ژنی‌ دیكه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، ئه‌وه‌ جگه‌ له‌ ڕه‌وانه‌كردنی 22 ژنی‌ دیكه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌.

هاوكات وه‌زاره‌تی كارو كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی عێراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاندوه‌ كه‌ده‌ستیان كردوه‌ به‌لێكۆڵینه‌وه‌ له‌هۆكاری ڕووداوه‌كه‌و كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگر له‌و خانه‌یه‌، ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكردوه‌ لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆو به‌ڵـگه‌ی تاوانه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت، به‌ئامانجی‌ زانینی هۆكاری دروستبونی شه‌ڕه‌كه‌و كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌.

خانه‌ی چاكسازی بێلانه‌كان له‌ به‌غدا دامه‌زراوه‌یه‌كی سه‌ربه‌ وه‌زاره‌تی كارو كارباری كۆمه‌ڵایه‌تیه‌و باڵه‌خانه‌كه‌ی‌ له‌دوو نهۆم پێكهاتووه‌، نهۆمی یه‌كه‌می‌ منداڵانی بێ سه‌رپه‌رشت له‌خۆده‌گرێت و نهۆمی دووه‌میشی‌ تایبه‌ته‌ به‌ژنانی‌ بێلانه‌.

387 جار خوێندراوەتەوە
04/01/2019

بابەتی زیاتر