Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

پەڕلەمانی ئەڵمانیا داوای دروستکردنی ناوچەیەکی ئارام بۆ کوردەکانی سوریا دەکات


پەیام 

په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا، داوا له‌نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌كات، بۆ پاراستنی كورده‌كان ناوچه‌یه‌كی ئارام له‌سوریا دروستبكرێت.

ڕۆدرێش كیسه‌ویت، سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا، له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا، ڕایگه‌یاند: به‌مه‌به‌ستی پاراستنی كورده‌كان له‌هه‌ر هێرشێك، به‌تایبه‌تی له‌هێرشه‌كانی توركیا‌و گروپه‌ توندڕه‌وه‌كان، دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا، په‌رله‌مانی ولاَته‌كه‌ی داوای له‌رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كردوه‌، ناوچه‌یه‌كی ئارام ‌و دژه‌فڕین، له‌ سوریادا دروستبكرێت.

وتیشی: ئه‌وان داوایان له‌ هه‌ردوو حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا‌و فه‌ره‌نسا كردوه‌، پڕۆژه‌ بڕیارێك پێشكه‌ش به‌نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان ‌و ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی بكه‌ن، بۆ دروستكردنی ناوچه‌یه‌كی ئارام له‌سوریا، بۆ پاراستنی كورده‌كان.

هه‌رله‌درێژه‌ی وته‌كانیدا، ناوبراو جه‌ختیشیكرده‌وه‌، پێویسته‌ رێگه‌ به‌توركیا نه‌درێت، له‌شكركێشی بكاته‌ سه‌ر سوریاو، هێرشه‌كانی پێشوی ئه‌و وڵاته‌ش بۆ سه‌ر عه‌فرین ‌و جه‌رابلوس ‌و عه‌زاز‌و ناوچه‌كانی دیكه‌ی سوریا، به‌داگیركاری له‌قه‌ڵه‌م بدرێت.

281 جار خوێندراوەتەوە
04/01/2019

بابەتی زیاتر