Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

له‌ سه‌رده‌می‌ تره‌مپ، ڕێژه‌ی قه‌رزی ئه‌مریكا بۆ ترلیۆنێك دۆلار به‌رزبووه‌ته‌وه‌

په‌یام

وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند: له‌ سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونی دۆناڵد تڕه‌مپ وه‌كو سه‌رۆكی ئه‌مریكا، ڕێژه‌ی قه‌رزی نیشتمانی ئه‌و وڵاته‌ بۆ زیاتر له‌ ترلیۆنێك  دۆلار به‌رزبووه‌ته‌وه‌.

به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌ی ئه‌مریكا بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، قه‌باره‌ی قه‌رزی نیشتمانی ئه‌و وڵاته‌ له‌ كۆتایی ساڵی 2018دا گه‌یشتووه‌ به‌ 21 تریلیۆن و 974 ملیۆن دۆلار ئه‌و ڕێژه‌یه‌ش به‌ قه‌باره‌ی ترلیۆنێك دۆلار زیادیكردووه‌ له‌وه‌ته‌ی تڕه‌مپ وه‌كو سه‌رۆكی ئه‌مریكا ده‌ستبه‌كاربووه‌.

به‌رهه‌مهێنانی ناوخۆیی له‌ ئه‌مریكا ڕێژه‌ی له‌ سه‌دا 78ی قه‌رزی نیشتمانی پێكده‌هێنێت، به‌پێی زانیاریه‌كان ئه‌م ڕێژه‌یه‌ به‌رزترین قه‌باره‌ی قه‌رزه‌ له‌ دوای ساڵی 1950وه‌.

به‌رزبوونه‌وه‌ی قه‌باره‌ی قه‌رزی نیشتمانی ئه‌مریكا له‌كاتێكدایه‌، دۆناڵد تره‌مپ له‌ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكادا به‌ڵێنیدا له‌ ماوه‌ی هه‌شت ساڵدا ڕێژه‌ی قه‌رزی نیشتمانی دابه‌زێنێت بۆ سفر.

362 جار خوێندراوەتەوە
05/01/2019

بابەتی زیاتر