Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، شوێنگرەوەی برێت مەكگۆرگی دیاركرد

په‌یام

جەیمس جێفری، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا جێگەی برێت مەکگۆرگ، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ شەڕی دژ بە داعش دەگرێتەوە.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا، بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ جێفری جێگەی مەکگۆرگ پڕ دەکاتەوە، کە لە کۆتا رۆژکانی ساڵی 2018 دەستی لەکارکێشایەوە.

دەستلەکارکێشانەوەی مەکگۆرک دوای ئەوە هات کە جەیمس ماتیس، وەزیری بەرگری پێشووی ئەمریکا وەک دەربڕینی نارەزایی بەرامبەر بە بڕیاری دۆناڵد ترەمپ بۆ کشانەوەی هێزەکانی وڵاتەکەی لە سووریا دەستی لەکارکێشایەوە. مەکگۆرکیش هاوشێوەی ماتیس باسی لە جیاوازییەکانی خۆی لەگەڵ ترەمپ سەبارەت بە سووریا کردبوو. 

بە گوێرەی راگەیه‌ندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، جێفری هەر دوو ئەرکی نوێنەرایەتیی ئەمریکا لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژ بە داعش و نوێنەرایەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا کە ئێستا ئەمریکا بڕیاری کشانەوەی سەربازەکانی لە سووریا داوە، دەگرێتە ئەستۆ.



313 جار خوێندراوەتەوە
05/01/2019

بابەتی زیاتر