Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

نرخی نه‌وت له‌بازاڕه‌كانی جیهاندا، به‌رزبووه‌وه‌

په‌یام

ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه‌، دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند مانگێكه‌ نرخی نه‌وتی خاو له‌بازاڕه‌كانی جیهاندا به‌رده‌وام داده‌به‌زی، ئه‌مڕۆ جارێكی تر نرخه‌كه‌ی له‌ بۆرسه‌ی جیهانی نه‌وتدا به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه‌ بینی. 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، به‌راورد به‌ چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو، به‌گشتی نرخی نه‌وتی خاو بۆ له‌سه‌دا دوو به‌رزبووه‌ته‌وه‌ و، هاوكات نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت به‌ زیاتر 57 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كراوه‌.

ئاژانسه‌كه‌ ئه‌وه‌شی نه‌شارده‌وه‌، كه‌ ئه‌و به‌رزبوونه‌وه‌یه‌ی نرخی نه‌وت به‌هۆی شكستهێنانی دانوستانی نێوان ئه‌مریكا و چینه‌وه‌ بووه‌، سه‌باره‌ت به‌ بازرگانی نێوانیان و، پێشبینیش ده‌كرێت له‌ داهاتوودا نرخی نه‌وت له‌بازاڕه‌كانی جیهاندا، به‌رزبوونه‌وه‌ی زیاتر به‌خۆیه‌وه‌ ببینێ.


250 جار خوێندراوەتەوە
05/01/2019

بابەتی زیاتر