Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

به‌هۆی‌ قه‌یرانی‌ بێكارییه‌وه‌، سه‌رۆكی‌ مه‌كسیك مووچه‌كه‌ی‌ خۆی‌ كه‌مده‌كاته‌وه‌

په‌یام

ئه‌ندرێس مانوێل لۆپێز ئۆبرادۆ سه‌رۆكی‌ مه‌كسیك كه‌ سه‌روه‌ت و سامانه‌كه‌ی‌ ته‌نها 23 هه‌زار دۆلاره‌، به‌هۆی‌ خراپی‌ دۆخی‌ ئابوری‌ و قه‌یرانی‌ بێكاری‌ له‌ناو گه‌نجانی‌ وڵاته‌كه‌یدا، بڕیاریداوه‌ مووچه‌كه‌ی‌ كه‌مبكاته‌وه‌و هاوكات سامانه‌كه‌شی‌ ئاشكرا ده‌كات.

ئۆبرادۆ كه‌ ته‌مه‌نی‌ 65 ساڵه‌ له‌كۆنگره‌یه‌كی‌ ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: كه‌هیچكات گرنگی‌ به‌سه‌روه‌ت و سامان نه‌داوه‌و به‌رده‌وام له‌پێناو ئامانجه‌كه‌یدا تێكۆشاوه‌، وتیشی‌ له‌ئێستادا له‌ یه‌كه‌یه‌كی‌ نیشته‌جێبووندا ژیان به‌سه‌رده‌بات كه‌هی‌ هاوسه‌ره‌كه‌یه‌تی‌.

سه‌رۆكی‌ مه‌كسیك بڕیاریداوه‌ ساڵانه‌ 65 هه‌زار دۆلار له‌مووچه‌كه‌ی‌ كه‌مبكاته‌وه‌و به‌ڵێنیشیداوه‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ دادگه‌رانه‌و به‌بێ‌ به‌فیڕۆدان حوكمی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ بكات.

ده‌شڵێت "تائێستا كارتی‌ دڵنیایی نیه‌و هیچ پاره‌یه‌كی‌ دانراویشی‌ له‌بانكه‌كاندا نیه‌"، له‌باره‌ی‌ سامانی‌ خێزانه‌كه‌شیه‌وه‌ ده‌ڵێت "ئه‌و ته‌نها خاوه‌نی‌ 72 هه‌زار دۆلاره‌".

ئه‌و هه‌نگاوه‌ی‌ سه‌رۆكی‌ مه‌كسیك له‌كاتێكدایه‌ كه‌زۆرێك له‌وڵاتان له‌كاتی‌ بوونی‌ قه‌یرانی‌ له‌و شێوه‌یه‌، په‌نا بۆ ڕێگه‌چاره‌ی‌ دیكه‌ ده‌به‌ن، كه‌زۆربه‌ی‌ جار هاوڵاتیان تێیدا زه‌ره‌مه‌ند ده‌بن.


240 جار خوێندراوەتەوە
05/01/2019

بابەتی زیاتر