Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

پۆلیسی راپەڕین: ژنێك لە ناحیەی حاجیاوا بەهۆی تەقینی چەرخه‌وه‌ سووتا

په‌یام

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات: لە ناحیەی حاجیئاوای قه‌زای‌ رانیە، ژنێكی تەمەن 30 لەكاتی داگیرساندنی سۆپای نەوتدا، ئه‌و چه‌رخه‌ی‌ كه‌ بۆ داگیرساندنی‌ سۆپاكه‌ به‌كاریهێناوه‌ ته‌قیوه‌ته‌وه‌و ئه‌وه‌ش بووه‌ته‌ هۆی‌ گڕگرتنی‌ دەبەی نەوتەكەیان و كڵپه‌كردنی‌ سۆپاكه‌و سووتانی‌ به‌شێكی‌ زۆری‌ جه‌سته‌ی‌ ژنه‌كه‌.

له‌ ڕاگەیەندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌: رووداوه‌كه‌ له‌ كاتژمێر 4ی ئیوارەی دوێنێ لە ناحیەی حاجیاوای ڕانیە روویداوه‌و له‌ ئه‌نجامدا ژنه‌ 30 ساڵه‌كه‌ كه‌ ناوی (س. خ.) له‌ سه‌دا 60 ی‌ جه‌سته‌ی‌ سووتاوه‌و له‌به‌ر زۆری‌ برینەکەشی، ناوبراو ره‌وانه‌ی‌ نەخۆشخانەی سوتاویی لە سلێمانی كراوه‌.

هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ش خراوه‌ڕوو "دوای وەرگرتنی وتەکانی لەبەردەم پۆلیس لەنەخۆشخانەی گشتی ڕانیە، ئەو ژنە سکاڵای لەدژی هیچ کەس نەبووەو بەوتەی خۆی ڕووداوەکە بە ڕێکەوت بووە.".

راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی‌ پۆلیسی‌ راپه‌ڕین ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكردووه‌: له‌ ئێستادا پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە كراوه‌ته‌وه‌و لەسەر ڕووداوەکەش کەس دەستگیرنەکراوەو لێکۆڵینەوە  بەردەوامە.

539 جار خوێندراوەتەوە
05/01/2019

بابەتی زیاتر