Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

تاران چه‌ند كڕیارێكی نهێنی بۆ نه‌وته‌كه‌ی‌ دۆزیووه‌ته‌وه‌

په‌یام

جێگری وه‌زیری نه‌وتی ئێران رایگه‌یاند: سه‌ره‌ڕای سزاكانی ئه‌مریكا، به‌ڵام تاران چه‌ند كڕیارێكی نهێنی بۆ نه‌وته‌كه‌ی‌ دۆزیووه‌ته‌وه‌.

ئاژانسی هه‌واڵی ڕۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌میرحوسه‌ین زه‌مانیان، جێگری وه‌زیری نه‌وتی ئێران رایگه‌یاندووه‌ وڵاتان ده‌ستیان هه‌ڵگرتووه‌ له‌ كڕینی بڕێكی دیاریكراو له‌ نه‌وتی ئێران به‌هۆی هه‌ماهه‌نگیان له‌گه‌ڵ بڕیاری ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به‌ سزاكانی بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌ی.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ ئاماده‌نیین ته‌نانه‌ت یه‌ك به‌رمیل نه‌وت له‌ ئێران بكڕن، به‌ڵام تاران چه‌ند كڕیارێكی نهێنی نه‌وتی دۆزیوه‌ته‌وه‌.

ساڵی 2018 دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا بڕیارێكی سه‌رۆكایه‌تی واژۆكرد بۆ سه‌پاندنه‌وه‌ی سزاكانی وڵاته‌كه‌ی به‌سه‌ر ئێراندا، به‌بێی بڕیاره‌كه‌ سزاكه‌ی ئه‌ه‌ریكا به‌ دوو قۆناغ به‌سه‌ر كۆماری ئیسلامی ئێراندا جێبه‌جێ كرا.


235 جار خوێندراوەتەوە
05/01/2019

بابەتی زیاتر