Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هه‌زاران هاوڵاتی ئێرانی به‌ركه‌وتووی چه‌كی كیميایی جه‌نگی عێراق- ئێرانن

په‌یام

محه‌ممه‌د ره‌زا سدقی موقه‌دده‌م، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی كاروباری زیانبه‌ركه‌وتووانی چه‌كی كیمیایی ئێران، له‌لێدوانێكدا ڕایگه‌یاند:  له‌ وڵاته‌كه‌ی نزیكه‌ی 400 هه‌زار كه‌س زیانبه‌ركه‌وتووی چه‌كی كیمایی جه‌نگی عێراق- ئێرانن.
 
وتیشی: به‌هۆی مانه‌وه‌ی كاریگه‌ری چه‌كی كیمایی له‌سه‌ریان، نزیكه‌ی 100 هه‌زار له‌ زیانبه‌ركه‌وتووان تووشی نه‌خۆشییه‌ درێژخایه‌نه‌كانی چاو، پێست و هه‌ناسه‌دان بوون، ئه‌و نه‌خۆشانه‌ش له‌لایه‌ن یه‌كه‌ ته‌ندروستییه‌كانی به‌شی كاروباری زیانبه‌ركه‌وتووانی چه‌كی كیمیایی له‌ وه‌قفی كاروباری شه‌هید و قاره‌مانانی ئێران چاره‌سه‌ری پزیشكی وه‌رده‌گرن.

ساڵی 1980 جه‌نگێكی خوێناوی له‌ نیوان هه‌ردوو وڵاتی عێراق و ئێران هه‌ڵگیرسا و ماوه‌ی هه‌شت ساڵی خایاند، به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ ژماره‌یه‌كی  زۆر هاوڵاتی له‌ هه‌ردوو وڵات كوژران و برینداربوون، له‌و شه‌ڕه‌شدا چه‌كی كیمیاوی قه‌ده‌غه‌كراو له‌لایه‌ن ڕژیمی به‌عسی ده‌سه‌ڵاتداری ئه‌وكاته‌ی عێراقه‌وه‌ له‌ چه‌ندین ناوچه‌ به‌كارهێنرا.


379 جار خوێندراوەتەوە
05/01/2019

بابەتی زیاتر