Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

پاسی شەوانە لە سلێمانی دەکەوێتە کار


پەیام 

گواستنه‌وه‌ى سلێمانى رایگەیاندووە: له‌م هه‌فته‌یه‌دا له‌ سلێمانى گرێبه‌ستێك بۆهێنانى پاسی مۆدیل نوێ و مۆدێرن واژۆ ده‌كرێت کە لە بەرەبەیانەوە تاوەکو درەنگانی شەو کاردەکەن.

"نرخی گواستنەوەش ٥٠٠ دیناری عێراقی دەبێت."

سدیق محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى گواستنه‌وه‌ى سلێمانى بە پەیامی رایگەیاند: "سه‌ره‌تا پێنج پاس بۆ شه‌قامى بازنه‌یى مه‌لیك مه‌حمود دابینده‌كرێت، و پاسه‌كان هاتوچۆ به‌و هاوڵاتیانه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ده‌كه‌ونه‌ سه‌ر شه‌قامه‌کە و له‌ كاتژمێر 6:00ى به‌یانى ده‌ستبه‌كارده‌كه‌ن، هەروەها له‌ كاتژمێر 6ى ئێواره‌ داخڵى ناوشار و باڕاڕده‌بن، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ى پاسه‌كانى ناوبازاڕ له‌كاردا نامێنن و ئه‌م پاسانه‌ تا كاتژمێر 2:00ى شه‌و كارده‌كه‌ن".

هاوکات ئەوەیشی وت:" سه‌رجه‌م ئه‌و پاسانه‌ى ئێستا له‌كاردان وه‌ك خۆیان ده‌مێننه‌وه‌ و ڕۆژانه‌ به‌رده‌وامده‌بن له‌ گواستنه‌وه‌ى هاوڵاتیان له‌ناو سه‌نته‌رى شاردا."

باسی لەوەشکرد: جێبەجێکردنی وەها پرۆژەیەک جگە لەبەرەوپێشچوونی سیستمی گواستنەوەی شارەکە ئامانجیان ئەوەیە لەو ڕێگەیەوە بتوانیین قەڵەباڵغی شارەکە کەمبکەنەوە لە هەمانکاتیشدا هاوڵاتیانیش فێری ئەوە بکەن لە جێگەی ئۆتۆمبێلی خۆیان پاس بەکاربهێنن.

بە پێی وتەی ئەو بەڕێوەبەرە پرۆژەکە دەبوو لەسەرەتای ساڵی ٢٠١٧دا جێبەجێبکرایە، بەڵام بەهۆی چڕبوونەوەی قەیرانی دارایی لە هەرێم نەتوانراوە پرۆژەکە بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە و وا بڕیارە لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو کارەکانی بچنە بواری جێبەجێکردنەوە.

7313 جار خوێندراوەتەوە
05/01/2019

بابەتی زیاتر