Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سه‌رۆكی ئه‌مریكا هه‌ڕه‌شه‌ی ڕاگه‌یاندنی‌ باری نائاسایی ده‌كات

په‌یام

سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌ به‌رامبه‌ر دروستنه‌كردنی دیواری سنوریی نێوان مه‌كسیك و وڵاته‌كه‌ی، رایگه‌یاند ئه‌گه‌ر پێویست بكات ده‌بێته‌ هۆی به‌رده‌وامبوونی له‌كاركه‌وتنی حكومه‌ت و راگه‌یاندنی باری نائاسایی له‌ ئه‌مریكا.

دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند ده‌بێت بودجه‌ی پێویست بۆ دروستكردنی دیوار و راگری سه‌ر سنوری مه‌كسیك و وڵاته‌كه‌ی ته‌رخان بكرێت و به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ باری نائاسایی راده‌گه‌یه‌نێت.

تره‌مپ وتیشی "ئه‌گه‌ر پێویست بكات بۆ دابینكردنی ئه‌و بودجه‌یه‌ ده‌بمه‌ هۆی به‌رده‌وامبونی له‌كارخستنی حكومه‌ت و هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌م بۆ دروستكردنی راگرێكی به‌هێز له‌ سنووری مه‌كسیك".

وته‌كانی سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ به‌هۆی رێكنه‌كه‌وتنی كۆمارییه‌كان و دیموكراته‌كان له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ی وڵاته‌كه‌یان (15) رۆژه‌ كاروباری حكومه‌تی ئه‌و وڵاته‌ جگه‌ له‌ وه‌زاره‌تی به‌رگریی راگیراوه‌ و موچه‌ی نزیكه‌ی (800) هه‌زار كارمه‌ند دوا كه‌وتووه‌ یان راگیراوه‌.


612 جار خوێندراوەتەوە
05/01/2019

بابەتی زیاتر