Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌مریكا له‌باره‌ی‌ كشانه‌وه‌ی‌ له‌ سوریا؛ روونكردنه‌وه‌ ده‌داته‌ هاوپه‌یمانه‌كانی‌



په‌یام

بەپێی هه‌واڵی رادیۆی ئیسرائیل، له‌ماوه‌ی داهاتوودا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ پێدانی‌ دڵنیایی‌ به‌ هاوپه‌یمانه‌كانی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ سه‌ردانی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ ناوه‌راست ئه‌كات.


به‌پێی‌ هه‌واڵی‌ رادیۆی‌ فه‌رمی‌ ئیسرائیل، سەرچاوەیەکی باڵا لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئێوارەی رۆژی هەینی رایگەیاندووە کە ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەمێنێتەوەو ئه‌و دڵنیاییه‌ به‌ هاوپه‌یمانه‌كانی‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ ناوه‌راست ده‌دات.

سەرچاوەکە روونیشیکردووەتەوە کە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، مایک پۆمپیۆ لە گەشتە چاوەڕوانکراوەکەی هەفتەی داهاتووی بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە هەشت وڵات لەخۆدەگرێت، بڕیاری وڵاتەکەی لەبارەی کشانەوەی هێزەکانیان لە سووریا بۆ ئەو وڵاتانە روون دەکاتەوە.

دوێنی هەینی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا کە کەناڵی حوڕەی ئەمریکی بڵاوی کردبووەوە، رایگەیاندبوو کە هەفتەی داهاتوو وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، مایک پۆمپیۆ گەشتێک بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەنجام دەدات.

لە بەیاننامەکەدا روونکرابووەوە کە گەشتەکەی پۆمپیۆ هەریەک لە وڵاتانی ئوردن، قەتەر، ئیمارات، میسر، بەحرێن، عوممان و کوێت دەگرێتەوە. 

راشگەیەنرابوو کە پۆمپیۆ لە ٨ی کانوونی دووەم بە سەردانیکردنی ئوردن دەست بە گەشتەی دەکات و لە ١٥ی هەمان مانگ بە سەردانیکردنی کوێت کۆتایی بە گەشتەکەی دەهێنێت.


253 جار خوێندراوەتەوە
06/01/2019

بابەتی زیاتر