Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هه‌سه‌ده‌: دوورنییه‌ هێزه‌كانمان له‌چوارچێوه‌ی هێزێكی نیشتیمانیدا؛ بچنه‌ ریزی سوپای سوریاوه‌


په‌یام

به‌رپرسێكی‌ باڵای‌ هێزه‌كانی‌ سووریای‌ دیموكرات ڕایگه‌یاند: دوور نییه‌ هێزه‌كانیان له‌ چوارچێوه‌ی‌ پێكهێنانی‌ هێزێكی‌ نیشتمانیدا بچنه‌ ڕیزی‌ سوپای‌ سووریاوه‌.


ڕێدوور خه‌لیل، سه‌ركرده‌ی‌ دیاری‌ هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده‌)، به‌ ئاژانسی فرانس پرێسی‌ ڕایگه‌یاند "تاكه‌ ڕێگه‌ له‌به‌رده‌میاندا ڕێككه‌وتنه‌ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی‌ سووریا، ئه‌وه‌ش له‌پێناو چاره‌سه‌ری‌ ئاشتییانه‌ بۆ ناوچه‌كانی‌ خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی‌ ڕۆژئاوای كوردستان".

ڕێدوور خه‌لیل ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌ "گفتوگۆكانی‌ هه‌سه‌ده‌ له‌گه‌ڵ دیمه‌شق به‌رده‌وامن بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه‌ ڕێككه‌وتن له‌باره‌ی‌ به‌ڕێوه‌بردنی‌ مه‌نبجه‌وه‌ و، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ ئه‌زموونێكی سه‌ركه‌وتوو بێـت، هه‌وڵ ده‌ده‌ن هه‌مان ئه‌زموون ببه‌نه‌ ناوچه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی فوراتیش".

ئه‌و سه‌ركرده‌ دیاره‌ی‌ هه‌سه‌ده‌ چوونی هێزه‌كانی سووریایش بۆ ناوچه‌ سنوورییه‌كانی ڕۆژئاوی‌ كوردستان له‌گه‌ڵ توركیا به‌ دوور نازانێت، ئه‌وه‌ش له‌پێناو دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ شه‌ڕ و پێكدادان.

ڕێدوور خه‌لیل ئاشكرا كردووه‌ "پێده‌چێت ئه‌ركی هێزه‌كانیان گۆڕانكاریی به‌سه‌ردا بێت، به‌ڵام له‌ خاكی ڕۆژئاوای‌ كوردستان ناكشێنه‌وه‌ و، پێویسته‌ پێگه‌یه‌كی ده‌ستوورییان هه‌بێت". جه‌ختیش له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ "هه‌سه‌ده‌ یان ده‌بێت به‌شێك له‌ سوپای نیشتمانیی سووریا بێت، یان شێوازێكی دیكه‌ بدۆزرێته‌وه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ پێگه‌ و قه‌باره‌ی ئه‌و هێزه‌دا بگونجێت".

158 جار خوێندراوەتەوە
06/01/2019

بابەتی زیاتر