Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌دایه‌


په‌یام

مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ كوردستان بۆ پرسی‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و ده‌ستگیركردنی‌ كادیرانی‌ یه‌كێتی‌ و پارتی‌ له‌ كۆبونه‌وه‌دایه‌.


په‌یامنێری‌ په‌یام له‌ سلێمانی‌ گواستییه‌وه‌، مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ كوردستان بۆ پرسی‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و ده‌ستگیركردنی‌ كادیرانی‌ یه‌كێتی‌ و پارتی‌ له‌ كۆبونه‌وه‌دایه‌و هاوكات ئه‌مرۆش پاش چه‌ند رۆژێك له‌ده‌ستگیركردنیان یه‌كێتی‌ و پارتی‌ كادیره‌ ده‌ستگیركراوه‌كانی‌ یه‌كترییان ئازادكرد.

له‌وباره‌یه‌وه‌ حاجی مه‌سیفی جێگری لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی سێی رێكخستنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ هه‌ولێر به‌ میدیای‌ فه‌رمی‌ حزبه‌كه‌ی‌ راگه‌یاندووه‌: كادیره‌ ده‌ستگیركراوه‌كانی‌ یه‌كێتی‌ له‌ هه‌ولێر ئازادكراون.

وتیشی، ئێمه‌ نازانین بڕیاره‌كه‌ له‌لایه‌ن كێوه‌ دراوه‌، به‌ڵام له‌ڕۆژی ده‌ستگیركردنیانه‌وه‌ مه‌ڵبه‌ند و مه‌كته‌بی سیاسی له‌ هه‌وڵی به‌رده‌وامدابوون بۆ ئازادكردنیان.

ده‌ستگیركردنی‌ كادیرانی‌ یه‌كتری‌ له‌لایه‌ن یه‌كێتی‌‌و پارتییه‌وه‌ پاش ئه‌وه‌ هات له‌سه‌ر سكاڵای‌ مامی‌؛ كادیرێكی‌ پارتی‌ له‌ گه‌رمیان ده‌ستگیركرا، پاش ئه‌و رووداوه‌، له‌ شاری‌ هه‌ولێریش پارتی‌ چه‌ند كادیرێكی‌ یه‌كێتی‌ ده‌ستگیركردو به‌رێوه‌به‌ری‌ ئاسایشی‌ هه‌ولێر رایگه‌یاند، تاوه‌كو كادیره‌كه‌ی‌ پارتی‌ له‌ گه‌رمیان ئازاد نه‌كرێت؛ كادیره‌كانی‌ یه‌كێتی‌ له‌ هه‌ولێر ئازاد ناكرێن.

236 جار خوێندراوەتەوە
06/01/2019

بابەتی زیاتر