Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سێیه‌م به‌رپرسی‌ باڵای‌ پنتاگۆن ده‌ستی‌ له‌ كار كێشایه‌وه‌


په‌یام

پاش مانگێك له‌ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی‌ وه‌زیری‌ به‌رگریی‌ ئه‌مریكا، سێیه‌م به‌رپرسی‌ باڵای‌ پنتاگۆن ده‌ستی‌ له‌ كار كێشایه‌وه‌.


كیڤن سوینی، به‌ڕێوه‌به‌ری تۆماری وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا (پێنتاگۆن) ده‌ستی له‌ كار كێشایه‌وه‌.

پنتاگۆن له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی‌ كیڤن سوینی پشتڕاست كردووه‌ته‌وه‌، به‌ڵام ورده‌كاریی‌ هۆكاری‌ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی‌ نه‌خستووه‌ته‌ڕوو.

سوینی‌ له‌ نامه‌ی‌ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌یدا ڕایگه‌یاندووه‌ "له‌ ماوه‌ی‌ كاركردنی‌ له‌ وه‌زاره‌تی‌ به‌رگری‌ شانبه‌شانی‌ هاوكاره‌كانی‌ خزمه‌تێكی‌ شه‌ره‌فمه‌ندانه‌ی‌ كردووه‌".

ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ش كردووه‌ "كاتی‌ ئه‌وه‌ هاتووه‌ واز له‌ پۆسته‌كه‌ی‌ بهێنێت و بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ كاركردن له‌ كه‌رتی‌ تایبه‌ت". به‌ڵام هۆكاری‌ ئه‌و بڕیاره‌ی‌ ڕوون نه‌كردووه‌ته‌وه‌.

كیڤن سوینی نزیكه‌ی‌ دوو ساڵه‌ له‌ وه‌زاره‌تی‌ به‌رگریی‌ ئه‌مریكا كار ده‌كات، ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌یشی‌ پاش ئه‌وه‌ دێت له‌ ماوه‌ی‌ ڕابروودا جه‌یمس ماتیس وه‌زیری‌ به‌رگری‌ و، دانا وایت وته‌بێژی وه‌زاره‌ته‌كه‌، ده‌ستیان له‌ كار كێشایه‌وه‌.

543 جار خوێندراوەتەوە
06/01/2019

بابەتی زیاتر