Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

پۆلیسی سلێمانی كه‌سێك به‌تۆمه‌تی دزینی ئۆتۆمبیل ده‌ستگیرده‌كات


په‌یام

پۆلیسی سلێمانی رایگه‌یاند، بەتۆمەتی دزینی پێنج ئۆتۆمبێل، هێزەكانی بنكەی پۆلیسی بەختیاری تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە لەشاری هەولێر فەرمانی دەستگیركردنی هەبووە و بەرەو شاری سلێمانی هەڵاتبوو.

پۆلیسی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت: "پاش ئەوەی تۆمەتبار (ی، ع، ی) لەشاری هەولێر فەرمانی دەستگیركردنی بۆ دەردەچێت لەسەر بردنی پێنج ئۆتۆمبێلی جۆری توێتا هایلوكس بەفێڵ لەكەسێك كەپێی وتووە لەكۆمپانیایەك ئۆتۆمبێلەكانی بۆ دەدات بەكرێ، بەڵام تۆمەتبارەكە پێنج ئۆتۆمبێلەكەی بردووەو بەرەو شاری سلێمانی هەڵاتووە".

ئەوەشی وتووە: "پاش بەدواداچوون و چاودێریكردنی تۆمەتباری ناوبراو بەفەرمانی دادوەر و بەپێی مادەی 456 لەیاسای سزادانی عیراقی دەستگیركراو لەئێستاشدا تۆمەتبار بەفەرمانی دادوەر بەندەو دوای رێكارە یاساییەكانی دەگوێزرێتەوە بۆشاری هەولێر".

309 جار خوێندراوەتەوە
06/01/2019

بابەتی زیاتر