Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

زۆرینه‌ی هاوڵاتیانی هه‌ولێر، داوای سیستمی لامه‌ركه‌زیه‌ت ده‌كه‌ن

په‌یام

زۆرینه‌ی هاوڵاتیانی هه‌ولێر داوای سیستمی لامه‌ركه‌زیه‌ت ده‌كه‌ن و، له‌ ئه‌دای كاری حكومه‌تی خۆجێیی پارێزگاكه‌ش رازی نین.

به‌پێی راپرسیه‌ك كه‌ په‌یمانگای كوردی بۆ هه‌ڵبژاردن له‌سه‌ر ئاستی پارێزگای هه‌ولێر ئه‌نجامیداوه‌، زۆرینه‌ی هاوڵاتیانی شاره‌كه‌ داوای سیستمی لامه‌ركه‌زیه‌ت ده‌كه‌ن و، پێیان باشه‌ به‌رپرسی یه‌كه‌ كارگێڕییه‌كان دانیشتووانی ناو شاره‌كه‌ بن.

له‌ راپرسییه‌كه‌دا كه‌ هاوڵاتیانی  شاری هه‌ولێر و قه‌زای سۆران و چۆمان و شه‌قڵاوه‌ و كۆیه‌ به‌شدارییان تێداكردوه‌، له‌سه‌دا 83 ی به‌شداربووان له‌گه‌ڵ دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاتن له‌نێوان پایته‌خت و قه‌زاكان، هه‌روه‌ها له‌سه‌دا 64 ی به‌شداربووان ده‌ڵێن هیچ پرسێكیان پێناكرێت له‌ جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كان.

جگه‌له‌وه‌ش  به‌لای له‌سه‌دا 62 ی به‌شداربووانه‌وه‌، پێویسته‌ هه‌ڵبژاردن بۆ ئه‌نجومه‌نی قه‌زا و ناحیه‌كان بكرێت و، له‌سه‌دا 65 یش پێیان باشه‌ كاروباری رۆژانه‌یان له‌ناو قه‌زاكاندا جێبه‌جێبكرێت.

سه‌باره‌ت به‌ ئه‌دا و رۆڵی پارێزگای هه‌ولێریش، له‌سه‌دا 84ی  به‌شداربووان له‌ حكومه‌تی خۆجێیی پارێزگاكه‌ ڕازی نین.


353 جار خوێندراوەتەوە
06/01/2019

بابەتی زیاتر