Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

بۆڵتۆن: به‌بێ‌ پاراستنی‌ كورده‌كان، هێزه‌كانی‌ ئه‌مریكا له‌ سووریا ناكشێته‌وه‌

په‌یام

ڕاوێژكاری‌ ئاسایشی‌ نیشتمانیی‌ ئه‌مریكا ئاشكرایكرد: به‌ مه‌رجی‌ گره‌نتیی‌ پاراستنی‌ كورد و كۆتایی‌ هاتنی‌ داعش هێزه‌كانیان له‌ سووریا ده‌كشێننه‌وه‌.

جۆن بۆڵتۆن، ڕاوێژكاری‌ ئاسایشی‌ نیشتمانیی‌ ئه‌مریكا، بۆ تاووتوێكردنی‌ پرسی‌ كشانه‌وه‌ی‌ هێزه‌كانی‌ ئه‌مریكا له‌ سووریا، سه‌ردانی‌ ئیسرائیلی‌ كرد و، له‌ ته‌لئه‌بیبه‌وه‌ زانیاریی‌ نوێی‌ سه‌باره‌ت به‌ پرۆسه‌كه‌ ئاشكراكرد.

جۆن بۆڵتۆن ڕایگه‌یاند "هه‌ڵوێستی‌ دۆناڵد تره‌مپ ئه‌وه‌یه‌ پاش كشانه‌وه‌ی‌ هێزه‌كانی‌ ئه‌مریكا، كورد له‌ سووریا پارێزراو بێت، هه‌ر بۆیه‌ به‌بێ‌ وه‌رگرتنی‌ گره‌نتیی‌ پاراستنی‌ كورد هێزه‌كانی‌ ئه‌مریكا له‌ سووریا ناكشێنه‌وه‌".

ڕاوێژكاری‌ ئاسایشی‌ نیشتمانیی‌ وتیشی‌ "نایانه‌وێـت توركیا هێرش بۆ سه‌ر ڕۆژئاوی‌ كوردستان ئه‌نجام بدات و، هه‌ر ئۆپه‌راسیۆنێكی‌ توركیا له‌ناو خاكی‌ سووریا، ده‌بێت به‌ هه‌ماهه‌نگی‌ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ئه‌نجام بدرێت".

بۆڵتۆن ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ش كردووه‌ "ئیداره‌ی‌ تره‌مپ هیچ خشته‌یه‌كی‌ كاتیی‌ بۆ كشانه‌وه‌ی‌ هێزه‌كان له‌ سووریا دیارینه‌كردووه‌، به‌ڵكو ئه‌و پرسه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ كۆتایی‌ هاتنی‌ داعش و مه‌رجی‌ پاراستنی‌ كورده‌وه‌".

329 جار خوێندراوەتەوە
06/01/2019

بابەتی زیاتر