Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له‌سه‌ر لابردنی رێبوار تاڵه‌بانی كۆده‌بێته‌وه‌

په‌یام

فه‌رمانگه‌كانی پارێزگای هه‌ولێر راسپێردراون بۆ ئه‌وه‌ی ئیتر كار به‌ واژووی  رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك به‌ وه‌كاله‌ت نه‌كه‌ن.
 
جه‌مال مه‌ولود ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك له‌سه‌ر فراكسیۆنی یه‌كێتی رایگه‌یاند: بڕیاره‌ هه‌شتی ئه‌م مانگه‌  ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك كۆبوونه‌وه‌ی خۆی ببه‌ستێت و، دوو ته‌وه‌ر گفتوگۆییان له‌سه‌ر ده‌كرێت.
 
جه‌مال مه‌ولود له‌وباره‌یه‌وه‌ وتی‌ "بڕیاره‌ له‌ كۆبونه‌وه‌ی‌ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا جگه‌ له‌ كاراكردنه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا، باسی لابردنی رێبوار تاڵه‌بانیش ده‌كرێت دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقه‌وه‌ فه‌رمانی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی بۆ ده‌رچوو".
 
بۆ ئه‌نجامدانی‌ كۆبوونه‌وه‌، ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك پێویستی به‌ ئاماده‌بوونی 21 ئه‌ندام له‌ كۆی 41 ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌ن هه‌یه‌، له‌ ئێستاشدا به‌پێی قسه‌كانی  جه‌مال مه‌ولود باپیر 17 ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌ن واژووییان بۆ لابردنی رێبوار تاڵه‌بانی كردووه‌.
 
ئه‌ندامانی‌ پارتی و یه‌كگرتوو پاش رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017 و لێكه‌وته‌كانییه‌وه‌، كه‌ركووكییان به‌جێهێشتووه‌ و پێیانوایه‌ هیچ گه‌ره‌نتییه‌ك له‌سه‌ر ژیانی ئه‌وان له‌ كه‌ركووك نییه‌ و، پارتیش سووتره‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركووك ئاسایی بكرێته‌وه‌.


123 جار خوێندراوەتەوە
06/01/2019

بابەتی زیاتر