Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

چنار و هێمن، چیرۆكه‌ خه‌مناكه‌كه‌ی سه‌یدسادق


چنار و هێمن ئه‌و خوشك و برا قوتابییه‌ بوون كه‌ ساڵی 1992 له‌ شاری سه‌یدسادق به‌فر و سه‌رما گیانی لێ سه‌ندن.چنار ناسیح و هێمن ناسیح دوو منداڵی بێ باوك بوون، باوكیان ئه‌نفال كراوبوو، پاش كۆڕه‌وه‌كه‌ی ساڵی 1991ی گه‌له‌كه‌مان له‌ كه‌لاوه‌كانی ئۆردووگای شانه‌ده‌ری نزیك شاری سه‌یدسادق نیشته‌جێ بوون.

ئه‌و دوو منداڵه‌ له‌ شاری سه‌یدسادق قوتابی بوون و هه‌موو به‌یانییه‌ك له‌ ئۆردووگای شانده‌رییه‌وه‌ به‌ پێ ده‌ڕۆشتن بۆ سه‌یدسادق.ساڵی 1992 به‌فرێكی زۆر باریی بوو. رۆژی 7/1/1992 چنار و هێمن رۆشتن بۆ قوتابخانه‌ و ئیتر نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ماڵه‌وه‌.


خه‌ڵكی سه‌یدسادق گه‌ڕان به‌ دوای ئه‌و دوو منداڵه‌دا سه‌رئه‌نجام له‌ سه‌رووی سه‌یدسادقه‌وه‌ له‌ژێر به‌فره‌وه‌ جه‌سته‌ی ته‌زیوی هه‌ردووكیان دۆزینه‌وه‌ كه‌ بۆ ماڵه‌وه‌ رۆشتبوونه‌وه‌ و به‌فر و سه‌رما كه‌سیره‌ی خستبوون.
هێمن له‌ چنار منداڵ تر بوو زووتر په‌كی كه‌وتبوو چناریش (هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ی په‌یكه‌ره‌كه‌یان) خۆی دابوو به‌سه‌ر جه‌سته‌ی ته‌زیوی برا بچووكه‌كه‌یدا تا سه‌رما نه‌یكوژێت.به‌ڵام كاتیك دۆزرانه‌وه‌ هێمن گیانی سپاردبوو چناریش له‌ كۆتایی ژیانیدا بوو، به‌ڵام ئه‌ویش كۆچی دوایی كرد.


ئێستا له‌ ده‌روازه‌ی سه‌یدسادق په‌یكه‌رێك بۆ ئه‌و دوو په‌پووله‌ ئازیزه‌ دروستكراوه‌ و وه‌ك ره‌مزێك بۆ شاری سه‌یدسادق ماونه‌ته‌وه‌.ساڵانه‌ش له‌ سه‌یدسادق مه‌راسیم بۆ ئه‌و دوو قوربانییه‌ ده‌كرێته‌وه‌.
شیاوی باسه‌ وه‌ك رێزێك له‌ ئه‌و دوو ئازیزه‌، له‌ شاری سه‌یدسادق قوتابخانه‌یه‌ك به‌ ناوی چنار و باخچه‌یه‌كی ساوایان به‌ ناوی هێمن كراونه‌ته‌وه‌.هه‌روه‌ها ئه‌و هاووڵاتییه‌ی كه‌ جه‌سته‌ی ته‌زیوی ئه‌وانی دۆزییه‌وه‌ له‌ناو به‌فره‌كه‌دا،دوو منداڵی خۆی ناولێنا چنار و هێمن.

1151 جار خوێندراوەتەوە
06/01/2019

بابەتی زیاتر