Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌فغانستان.. 30 كرێكار له‌ كانێكی زێڕدا گیانیان له‌ده‌ستدا

په‌یام

ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ بڵاویانكرده‌وه‌ له‌ ئه‌نجامی داڕووخانی كانێكی زێڕ له‌ باكووری خۆرهه‌ڵاتی ئه‌فغانستان 30 كرێكاری‌ خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

وته‌بێژی ویلایه‌تی (باداخشان) له‌ ئه‌فغانستان ڕایگه‌یاند: له‌ ئه‌نجامی داڕووخانی كانێكی زێڕ له‌ ناوچه‌ی‌ (شابۆ)ی سه‌ر به‌ شارۆچكه‌ی (كۆهیستان) 30 كرێكاری‌ ئه‌فغانی گیانیان له‌ده‌ستداوه‌‌و 15ی دیكه‌ بریندار بوون.

وته‌بێژی ویلایه‌ته‌كه‌ دڵه‌ڕاوكێی خۆی له‌ زیادبوونی ژماره‌ی‌ گیانله‌ده‌ستداوانی ڕووداوه‌كه‌ نیشاندا، به‌وپێیه‌ی برینی به‌شێك له‌ برینداره‌كان قووڵ‌و سه‌خته‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان، گوندنشینانی ناوچه‌كه‌ بۆ ده‌رهێنانی زێڕ ڕێگه‌یه‌كی ته‌سك‌و ته‌نگیان به‌ قوڵی 60 مه‌تر هه‌ڵكه‌ندووه‌، به‌ڵام دواتر داڕووخاوه‌‌و تێیدا گیریان خواردووه‌.


132 جار خوێندراوەتەوە
06/01/2019

بابەتی زیاتر