Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

به‌ریتانیا.. سبه‌ینێ گفتوگۆی په‌ڕله‌مان له‌سه‌ر ڕێكه‌وتنی برێكزت ده‌ستپێده‌كات

په‌یام

په‌ڕله‌مانی به‌ریتانیا گفتوگۆ له‌سه‌ر ڕه‌شنووسی ڕێكه‌وتنی برێكزتی تایبه‌ت به‌ جیابوونه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی له‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌ستپێده‌كات.  

بڕیاره‌ سبه‌ینێ په‌ڕله‌مانی به‌ریتانیا گفتوگۆی ڕه‌شنووسی ڕێكه‌وتنی نێوان وڵاته‌كه‌ی‌و یه‌كێتی ئه‌وروپا تایبه‌ت به‌ چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا له‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌ستپێبكات‌و ڕۆژی 14، یان 15ی مانگیش به‌ قبوڵكردن، یان ڕه‌تكردنه‌وه‌ ده‌نگی له‌سه‌ر بدات.

لای‌ خۆیشیه‌وه‌، (تیریزا مه‌ی) سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا هۆشدارییدا له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر په‌ڕله‌مان ڕه‌شنووسی ڕێكه‌وتنه‌كه‌ ڕه‌تبكاته‌وه‌ ئه‌وا نادیارییه‌كی سیاسیی ڕوو له‌ وڵاته‌كه‌ی ده‌كات.

(مه‌ی) ڕه‌تیشیكرده‌وه‌ جارێكی دیكه‌ ده‌نگدانی په‌ڕله‌مان له‌سه‌ر برێكزت دوابخرێت.

به‌پێی نوێترین ڕاپرسیش، زۆرینه‌ی خه‌ڵكی به‌ریتانیا داوای‌ مانه‌وه‌ له‌ چوارچێوه‌ی ڕێكخراوی یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ده‌یانه‌وێ له‌ ڕێگه‌ی‌ ڕاپرسیی دووه‌مه‌وه‌ له‌ یه‌كێتی ئه‌وروپادا بمێننه‌وه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كانیش، هیچ ئاماژه‌یه‌ك نییه‌ سه‌رۆك وه‌زیران توانیبێتی قه‌ناعه‌ت به‌ ئه‌ندامه‌ ڕاڕاكانی په‌ڕله‌مانی وڵاته‌كه‌ی سه‌باره‌ت به‌ برێكزت بكات.

بڕیاره‌ 29ی ئاداری ئه‌مساڵ به‌ریتانیا به‌ ته‌واوه‌تی یه‌كێتی ئه‌وروپا جێبهێڵێت، دوای‌ ئه‌وه‌ی به‌پێی ڕاپرسییه‌كه‌ی حوه‌زیرانی ساڵی 2016 له‌سه‌دا 51‌و پۆینت 89ی خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته‌ ده‌نگیان به‌ جیابوونه‌وه‌ له‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا دا.

87 جار خوێندراوەتەوە
06/01/2019

بابەتی زیاتر