Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سبه‌ی تاقیكردنه‌وه‌كانی وه‌رزی یه‌كه‌م به‌ به‌شداريی ملیۆنێك خوێندكار ده‌ستپێده‌كات

په‌یام

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ ڕایگه‌یاند: سبه‌ی تاقیكردنه‌وه‌كانی وه‌رزی یه‌كه‌م به‌ به‌شداری زیاتر له‌ ملیۆنێك خوێندكار ده‌ستپێده‌كه‌ن.

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو سبه‌ی، له‌ سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان و به‌ به‌شداری ملیۆنێك و سه‌د هه‌زار قوتابی له‌ قۆناغی چواره‌می بنه‌ڕه‌تی بۆ 11ی ئاماده‌یی، تاقیكردنه‌وه‌ی كۆتایی وه‌رزی یه‌كه‌م/ خوولی یه‌كه‌می پۆله‌ ناكۆتاكان ده‌ست پێ ده‌كات.

له‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌ داوا له‌ خانه‌واده‌ی به‌ڕێزی قوتابیان ده‌كه‌ین، له‌ ماڵه‌وه‌ هه‌وڵی دروستكردنی كه‌شێكی ئارام بۆ منداڵه‌كانیان بده‌ن و پاڵپشتێكی به‌هێزی ده‌روونی و په‌روه‌رده‌ییان بن و پاڵه‌په‌ستۆیان له‌سه‌ر دروست نه‌كه‌ن و ڕه‌چاوكردنی كاتی پێویست بۆ خوێندن و خواردنی ته‌ندرووستیان بكه‌ن.

186 جار خوێندراوەتەوە
06/01/2019

بابەتی زیاتر