Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

قه‌ڵادزێ.. هاوڵاتییه‌ك، ژن و پیاوێكی كوشت و پاشان خۆشی كوشت

په‌یام

له‌ شاری قه‌ڵادزێ ژن و پیاوێك كوژراون و كارگێڕیی نه‌خۆشخانه‌ی شاره‌كه‌ش ده‌ڵێت "ژن و پیاوه‌كه‌ كه‌سوكاری یه‌كترن له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه‌ كوژراون و دواتریش كه‌سه‌كه‌ خۆيشی كوشتووه‌".

شۆڕش ئیسماعیل وته‌بێژی پۆلیسی راپه‌ڕین رایگه‌یاند: ته‌رمی ژنێك و پیاوێك  گه‌یه‌نراونه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هیدانی قه‌ڵادزێ كه‌ شوێنه‌واری فیشه‌ك به‌سه‌ر جه‌سته‌یانه‌وه‌ دیاره‌.

وتیشی "ئه‌و ژن و پیاوه‌ له‌ ماڵێكدا كوژراون و له‌ ئێستاشدا پۆلیس ده‌ستیكردوه‌ به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ هۆكاری روداوه‌كه‌".

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری كارگێڕی نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هیدانی نوێی قه‌ڵادزێ ڕاگه‌یاند: ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌ گه‌ڕه‌كی مام قاسمی شاری قه‌ڵادزێ ژن و پیاوێك كه‌ ته‌مه‌نیان له‌ نێوان 30 بۆ 37 ساڵاندایه‌ ته‌قه‌یان لێ كراوه‌ و كوژراون.

وتیشی ئه‌وكه‌سه‌ی ته‌قه‌ی لێ كردون دواتر خۆشی كوشتووه‌، و پێده‌چێت ڕوداوه‌كه‌ به‌هۆی كێشه‌ی كۆمه‌ڵاتییه‌وه‌ بوبێت و دوو كوژراوه‌كه‌ش كه‌سوكاری یه‌كترن.


2789 جار خوێندراوەتەوە
06/01/2019

بابەتی زیاتر