Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

گه‌رمیان.. لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا دوو هاووڵاتی گیانیان لە دەستدا


په‌یام

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی گەرمیان له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، سەر لە بەیانی ئەمڕۆ دوو شەممە (۷ـی كانوونی دووه‌می  ۲۰۱۹) لە سەر ڕێگای (کەلار - کفری) نزیک بەنزینخانەی ئاسۆ لە ناحیەی ڕزگاری ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر (مارسیدس اکتروس) دوو هاووڵاتی دەشێڵێت و بەداخەوە دەست بە جێ گیان لە دەست دەدەن لە شوێنی ڕووداوەکە.


هاتوچۆی گه‌رمیان راشیگه‌یاند، ئۆتۆمبێلەکە بە ئاڕاستەی کفری ڕۆشتووەو ئەو دوو هاووڵاتییە دانیشتووی ناحییەی ڕزگارین و بە مەبەستی کرێکاری لە ماڵ دەرچووبوون. 

روونیشیكرده‌وه‌، لێخوڕەکە بە بڕیاری دادوەر و بە پێی ماددەی ۲٤ی هاتوچۆ دەست بە سەرکراوە.


412 جار خوێندراوەتەوە
07/01/2019

بابەتی زیاتر