Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

كۆبوونه‌وه‌ی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ پارتی‌ و یه‌كێتی‌ دواخرا


په‌یام

كۆبوونه‌وه‌ی‌ باڵای‌ نێوان هه‌ردوو مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ پارتی‌ و یه‌كێتی‌ كه‌ بڕیار بوو له‌ شاری‌ هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ بچێت، دواخرا.

بڕیار بوو ئه‌مڕۆ پارتی‌ و یه‌كێتی‌ له‌سه‌ر ئاستی‌ باڵا به‌ سه‌رپه‌رشتیی‌ مه‌سعوود بارزانی‌ و كۆسره‌ت ڕه‌سووڵ له‌ شاری‌ هه‌ولێر كۆببنه‌وه‌، به‌ڵام به‌ پاساوی‌ ته‌واونه‌بوونی‌ ئاماده‌كارییه‌كان، كۆبوونه‌وه‌كه‌ دواخراوه‌.
به‌پێی‌ زانیارییه‌كان، ناكۆكی‌ له‌سه‌ر ئه‌ندامانی‌ شانده‌كه‌ی‌ یه‌كێتی‌ هه‌بووه‌، ئه‌وه‌ش بووه‌ته‌ هۆی‌ دواخستنی‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ بۆ كاتێكی‌ نادیار.

بڕیاره‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ له‌ ڕۆژانی‌ داهاتوودا به‌ڕێوه‌ بچێت و، تێیدا پرسی‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌ت و، ئاڵۆزییه‌كانی‌ ئه‌م دواییه‌ی‌ نێوان یه‌كێتی‌ و پارتی‌ تاووتوێ‌ بكرێن.

پاش زیاتر له‌ سێ‌ مانگ له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان، تا ئێستا پارتی‌ و یه‌كێتی‌ چه‌ند جارێك بۆ گفتوگۆ له‌باره‌ی‌ پێكهێنانی‌ كابینه‌ی‌ نۆیه‌می‌ حكومه‌ته‌وه‌ كۆبوونه‌ته‌وه‌، به‌ڵام كۆبوونه‌وه‌كان بێ‌ ئه‌نجام بوون و، هیچ به‌ره‌وپێشچوونێك له‌ پرسی‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌تدا نه‌هاتووه‌ته‌ ئاراوه‌. 

497 جار خوێندراوەتەوە
07/01/2019

بابەتی زیاتر