Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

پۆلیسی راپه‌ڕین زانیاری نوێ له‌ باره‌ی كه‌یسی كوشتنی‌ ژن و پیاوه‌كه‌ی قه‌لاَدزێ ده‌خاته‌ڕوو


په‌یام

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌ڕین زانیاری نوێ له‌ باره‌ی كه‌یسی كوشتنی‌ ژن و پیاوه‌كه‌ی قه‌لاَدزێ_وه‌ ده‌خاته‌ڕوو رایده‌گه‌یه‌نێت پشكنینی ته‌واویان بۆ شوێنی رووداوه‌كه‌ كردووه‌.


له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌ڕین رایگه‌یاند كه‌  ئێواره‌ی دوێنێ ته‌رمی‌ ژنێك و پیاوێك گه‌یه‌ندرانه‌ نه‌خۆشخانه‌ی گشتی قه‌ڵادزێ كه‌ ئاسه‌واری فیشه‌كی چه‌كی (ده‌مانچه‌) به‌ جه‌سته‌یانه‌وه‌ دیاربووه‌.
پۆلیسی‌ راپه‌ڕین ده‌ڵێت ژنه‌كه‌ له‌دایكبووی ساڵی‌ 1992ه‌ و پیشه‌ی ژنی ماڵه‌ و دانیشتووی گه‌ڕه‌كی (ئیمام قاسم)ی‌ قه‌ڵادزێ-یه‌ و پیاوه‌كه‌ش له‌دایكبووی ساڵی‌ 1985ه‌ و دانیشووی هه‌ولێر گه‌ڕه‌كی فه‌رمانبه‌رانه‌ و پیشه‌ی كاسبه‌.

له‌ به‌شێكی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ خراوه‌ته‌ڕوو به‌گوێره‌ی وته‌ی كه‌سوكاریان هه‌ردوو ته‌رمه‌كه‌ له‌ ماڵی تاوانلێكراو بوون و هه‌ر له‌وێش به‌ كوژراوی گه‌یه‌ندراونه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌ی گشتی قه‌ڵادزێ.
پۆلیس راشیگه‌یاندوه‌ كه‌ ژنه‌ تاوانلێكراوه‌كه‌ دایكی 2 منداڵه‌ و له‌ ئێستادا لێكۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ر رووداوكه‌ ده‌ستی پێكردووه‌

4604 جار خوێندراوەتەوە
07/01/2019

بابەتی زیاتر