Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

تره‌مپ ره‌تیكرده‌وه‌ هێزه‌كانی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ له‌ سوریا به‌ خێرایی بكشێنه‌وه‌


په‌یام

سه‌رۆكی‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكا ره‌تیكرده‌وه‌ هێزه‌كانی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ له‌ سوریا به‌ خێرایی بكشێنه‌وه‌.


دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا به‌ رۆژنامه‌نووسانی‌ راگه‌یاند كه‌ هێزه‌كانمان له‌ سوریا ده‌كشێته‌وه‌ به‌لاَم به‌ خێرایی جێبه‌ێ ناكرێت.

تره‌مپ وتی‌ هیچ كاتێك نه‌موتووه‌ هێزه‌كانمان به‌ خێرایی له‌ سوریا ده‌كشێته‌وه‌، ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌دا كه‌ بوونی‌ هێزه‌كانی‌ ئه‌مریكا له‌و وڵاته‌ رۆڵێكی‌ كاریگه‌ری‌ هه‌بووه‌.

ئه‌م لێدوانه‌ی‌ تره‌مپ هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ‌ لێدوانی‌ جۆن بۆڵتن راوێژكاری‌ ئاسایشی‌ نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا كه‌ له‌ ئیسرائیله‌وه‌ رایگه‌یاند كه‌ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانمان له‌ سوریا په‌یوه‌سته‌ به‌ پاراستنی سه‌لامه‌تی شه‌ڕڤانانی‌ كورد و له‌ناوبردنی رێكخراوی داعش له‌ لایه‌ن توركیاوه‌.

ناكۆكییه‌كانی‌ ناو ئیداره‌ی‌ ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به‌ كشانه‌وه‌ی‌ هێزه‌كانی‌ ئه‌و وڵاته‌ له‌ سوریا ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی‌ جێمس ماتیس وه‌زیری‌ به‌رگری‌ و بریت مه‌كگۆرك نێدراوی‌ تایبه‌تی‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكای‌ له‌ هاوپه‌یمانی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ دژی‌ داعش لێكه‌وته‌وه‌

338 جار خوێندراوەتەوە
07/01/2019

بابەتی زیاتر