Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

نازم ده‌باغ: رۆژانه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ نه‌وت هه‌نارده‌ی ئێران ده‌كرێت


په‌یام

نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له‌ ئێران، رایده‌گه‌یه‌نێت" سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر ئێران له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ كاریگه‌ری ئه‌وتۆی له‌سه‌ر بازرگانی نێوان عیراق به‌گشتی و هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌ت  نه‌بووه‌.

له‌ وتووێژێكی‌ دا له‌گه‌ڵ ده‌نگی‌ ئه‌مریكا، نازم ده‌باغ نوێنه‌ری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ تاران رایده‌گه‌یه‌نێت،" ناردن و فرۆشتنی نه‌وت له‌هه‌موو هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ له‌ڕێگای ئێرانه‌وه‌ ڕۆژانه‌ به‌رده‌وامه‌، راشیده‌گه‌یه‌نێت"دوور نیه‌ به‌شێكی قسه‌كانی سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌سه‌ر فرۆشتنی نه‌وت به‌ ئێران له‌لایه‌ن كورده‌كانه‌وه‌ په‌یوه‌ندی هه‌یه‌ به‌كوردی عیراقه‌وه‌.

نازم ده‌باغ جه‌ختیشده‌كاته‌وه‌" ده‌بێت كورد زیره‌كانه‌ مامه‌ڵه‌ بكات و پشت به‌وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ی وه‌ك ئه‌مریكا و ڕوسیا نه‌به‌ستێت، زیاتر درواسێكان بۆ كورد گرنگترن.

نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له‌ تاران ده‌شڵێت" له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌نیم چالاكی بازرگانی و فرۆشتنی نه‌وت به‌ ئێران ڕابگیرێت،  وتوشیه‌تی "باشترین ڕێگا خۆ به‌ستنه‌وه‌ی كورده‌ به‌ سیاسه‌تی عیراق، ده‌بێت فرۆشتنی نه‌وت به‌ ئێران به‌رده‌وام بێت تا ئه‌وكاته‌ی عیراق رایده‌گرێت."

280 جار خوێندراوەتەوە
07/01/2019

بابەتی زیاتر