Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سبه‌ینێ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك كۆده‌بێته‌وه‌


په‌یام

وابریاره‌ سبه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ كه‌ركوك، به‌بێ‌ ئاماده‌بوونی‌ ئه‌ندامانی‌ پارتی‌ له‌ لیستی‌ برایه‌تی‌ و سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگا به‌ وه‌كاله‌ت، كۆببێته‌وه‌ . 

ئه‌ندامێكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ كه‌ركووك به‌ په‌یامی‌ راگه‌یاند"ئه‌گه‌ر رێژه‌ی‌ یاسایی ئه‌ندامان ته‌واو بێت ئه‌وا كۆبونه‌وه‌كه‌ به‌رێوه‌ ده‌چێت، ئه‌گه‌ر كۆبونه‌كه‌ش ئه‌نجام نه‌درا ئه‌وا وه‌كو لیستی‌ برایه‌تی‌ له‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌وانی‌ دا بۆچونی‌ خۆمان راده‌گه‌یه‌نین .

 به‌پێی‌ زانیارییه‌كانی‌ په‌یامبه‌ مه‌به‌ستی‌ تێپه‌راندنی‌ ئه‌و باروودۆخه‌ نه‌خوازراوه‌ی‌ به‌سه‌ر شاره‌كه‌داهاتووه‌ به‌ تایبه‌تی‌ په‌ككه‌وتنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگاكه‌، لێكتێگه‌یشتن له‌ نێوان ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی كوردی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك و كوتله‌ی عه‌ره‌بی و توركمانی دروست بوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی سبه‌ی كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا ئه‌نجامبدرێت و له‌ هه‌وڵدان بۆ كۆكردنه‌وه‌ی نیسابی یاسایی كه‌ پێویستیان به‌ ئاماده‌بونی (21) ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌یه‌، به‌مه‌به‌ستی دانانی جێگره‌وه‌ی رێبوار تاڵه‌بانی، كه‌ له‌لایه‌ن دادگای كه‌ركوكه‌وه‌ فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌رچوه‌.

پێشتریش جه‌مال مه‌ولود ، ئه‌ندامی لیستی‌ برایه‌تی‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگا له‌سه‌ر پشكی‌ یه‌كێتی‌، رایگه‌یاندبو؛ له‌ كۆبونوه‌كه‌دا بڕیار له‌سه‌ر لابردنی رێبوار تاڵه‌بانی ده‌درێت و توركمان و عه‌ره‌به‌كانیش ئاماده‌یی خۆیان بۆ دانیشتنه‌كه‌ نیشانداوه‌، كه‌ به‌پێی یاسا له‌كاتی به‌تاڵیی پۆسته‌كه‌ ئه‌وا به‌ته‌مه‌نترین ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌ن سه‌رۆكایه‌تی دانیشتنه‌كان ده‌كات به‌وپێیه‌ش ئه‌و (جه‌مال مه‌ولود)‌به‌كاتی ده‌بێته‌ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن.
رۆژی (26/12/2018) له‌سه‌ر داوای دیوانی چاودێری دارایی و ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك، دادگای كه‌تنی كه‌ركوك- تایبه‌تمه‌ند به‌ دۆسیه‌كانی ده‌ستپاكی، فه‌رمانی ده‌ستگیركردن و به‌ندكردنی بۆ رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك به‌وه‌كاله‌ت ده‌ركردوه‌، به‌ پێی مادده‌ی (331) له‌ یاسای سزادانی عێراقی ژماره‌  (111).

373 جار خوێندراوەتەوە
07/01/2019

بابەتی زیاتر