Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سلێمانی.. پسپۆرانی ژینگه‌ هۆشداریده‌ده‌ن له‌ ده‌رهاویشته‌ مه‌ترسیداره‌كانی كارگه‌كانی بازیان


په‌یام

ژماره‌یه‌ك پسپۆڕانی‌ بواری‌ ژینگه‌و ڕێكخراوه‌كانی‌ بواری‌ ژینگه‌و فه‌رمانگه‌ی‌ ژینگه‌ی‌ سلێمانی‌ و ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ به‌شداریان له‌سیمینارێكدا كرد سه‌باره‌ت به‌ده‌رهاویشته‌ مه‌ترسیداره‌كانی‌ گارگه‌كانی‌ بازیان و ئه‌و مه‌ترسیانه‌ی‌ له‌سه‌ر ژینگه‌و ته‌ندروستی‌ ناوچه‌كه‌ دروستی‌ كردووه‌، 

له‌سیمیناره‌كه‌دا كه‌بۆ ئه‌ندازیارێكی‌ ئێرانی‌ سازكرابوو بیرۆكه‌ی‌ پاككردنه‌وه‌ی‌ ژینگه‌ی‌ بازیان و سلێمانی‌ خسته‌ڕوو، ناوبراو له‌سیمیناره‌كه‌دا ڕاگه‌یگه‌یاند ئه‌گه‌ر تا پێنج ساڵی‌ تر بیرێك له‌ژینگه‌ی‌ سلێمانی‌ و ده‌وروبه‌ری‌ نه‌كرێته‌وه‌ هاوشێوه‌ی‌ ژینگه‌ی‌ به‌سرای‌ لێ‌ دێت

ڕێكخراوه‌كانی‌ بواری‌ ژینگه‌ش ده‌ڵێن" به‌هۆی‌ بوونی‌ ژماره‌یه‌كی‌ زۆر كارگه‌وه‌ ژینگه‌ی‌ بازیان كه‌به‌شێكیان پابه‌ندنی‌ ڕێنماییه‌ ژینگه‌یه‌كان نابن خه‌ریكه‌ ژیانی‌ هه‌زاران هاولاَتی‌ ده‌خاته‌ مه‌ترسیه‌وه‌،
له‌داواكاری‌ گشتی‌ سلێمانی‌ داوای‌ یاساییان له‌سه‌ر كارگه‌كانی‌ بازیان تۆمار كردووه‌، ئه‌گه‌ر بزانن له‌و ڕێگه‌یه‌شه‌وه‌ گوێ‌ به‌داواكاریه‌كانیان نادرێت ئه‌وا ڕێگه‌ی‌ تر ده‌گرنه‌ به‌ر".

72 جار خوێندراوەتەوە
07/01/2019

بابەتی زیاتر