Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

پڕۆژه‌ی پێدانی گۆڕستانه‌كان به‌ كه‌رتی تایبه‌ت هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه‌

په‌یام

عه‌لی‌ حه‌مه‌ساڵح، سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنی گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، له‌ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: "به‌دواداچوونیان بۆ پرسی‌ پێدانی‌ گۆرِستانه‌كان به‌ كه‌رتی‌ تایبه‌ت كردووه‌ و، له‌وباره‌یه‌وه‌ له‌گه‌ڵ وه‌زیری شاره‌وانی حكومه‌تی هه‌رێم گفتوگۆیان كردووه‌".

به‌پێی‌ ڕوونكردنه‌وه‌كه‌ی‌ عه‌لی‌ حه‌مه‌ساڵح "پرۆژه‌ی‌ پێدانی گۆڕستانه‌كان به‌ كه‌رتی تایبه‌ت هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه‌".

سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان جه‌ختی‌ له‌وه‌ كردووه‌ته‌وه‌ "به‌پێی‌ یاسا ئه‌ركی شاره‌وانییه‌ زه‌وی‌ بۆ گۆڕستان دیاریبكات و، ڕێكخستنی بۆ بكات، هه‌ر بۆیه‌ هیچ گۆڕستانێك نادرێت به‌ كه‌رتی تایبه‌ت".

ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ش كردووه‌ "ئه‌و پاره‌یه‌ی ده‌درێت به‌ حه‌فاره‌ یان گۆڕهه‌ڵكه‌ن كه‌ پێشتریش هه‌بووه‌، وه‌كو خۆی‌ ده‌مێنێته‌وه‌ و هاوڵاتی ئازاده‌ چۆن و به‌ كێ گۆڕ هه‌ڵده‌كه‌نێت، یان خۆی گۆڕه‌كه‌ هه‌ڵده‌كه‌نێت".

له‌ ڕوونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه‌ "ئه‌و گۆڕستانه‌ نوێیه‌ش كه‌ له‌ شاری سلێمانی دروست ده‌كرێت، به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك نادرێت به‌ كه‌رتی تایبه‌ت و وه‌زیری شاره‌وانی ڕایگه‌یاندووه‌ بودجه‌ی پێویستی‌ بۆ دابین ده‌كه‌ن".


164 جار خوێندراوەتەوە
07/01/2019

بابەتی زیاتر