Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

شه‌مخانی: ئێران دووجار داواكاریی‌ ئه‌مریكای‌ بۆ كۆبوونه‌وه‌ ڕه‌تكردووه‌ته‌وه‌

په‌یام

سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نیشتمانیی ئێران، ڕه‌تیده‌كاته‌وه‌ وڵاته‌كه‌ی‌ داوای‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكای‌ كردبێت.  عه‌لی شه‌مخانی ده‌شڵێت: ستراتیژیه‌تی‌ ئه‌مریكا له‌ سووریا شكستی‌ هێناوه‌.

عه‌لی شه‌مخانی، سكرتێری گشتیی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران، له‌ كۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تیی ئاسایشی خۆرئاوای ئاسیا كه‌ له‌ تارانی پایته‌ختی ئێران به‌ڕێوه‌چوو، ڕایگه‌یاند  "ستراتیژیه‌تی ئه‌مریكا له‌ سووریا شكستی‌ هێناوه‌ و، ئێستاش له‌ خۆرهه‌ڵاتی فورات ڕووبه‌ڕووی ڕه‌وشێكی دژبه‌یه‌ك بووه‌ته‌وه‌".

شه‌مخانی وتیشی‌ "هه‌لومه‌رجه‌كانی ئێستا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ن ئه‌مریكا له‌ سووریا بكشێته‌وه‌ و، واشنتۆن ناچار ده‌بێت له‌ 2019دا له‌ كه‌نداویش بكشێته‌وه‌".

سه‌باره‌ت به‌وه‌ی‌ كه‌ به‌رپرسانی‌ ئه‌مریكایش ڕایانگه‌یاندووه‌ له‌ ماوه‌ی‌ ڕابردوو به‌رپرسانی‌ ئێران داوای‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكایان كردووه‌، سكرتێری گشتیی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران ڕه‌تیكرده‌وه‌ داواكارییه‌كی‌ له‌و جۆره‌یان هه‌بووبێت.

شه‌مخانی‌ ڕایگه‌یاند "له‌ كاتی‌ سه‌ردانه‌كه‌ی‌ چه‌ند ڕۆژی‌ ڕابردووی‌ بۆ ئه‌فغانستان، دووجار له‌لایه‌ن به‌رپرسانی‌ ئه‌مریكاوه‌ داوای‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئێران كراوه‌، به‌ڵام ڕه‌تیانكردووه‌ته‌وه‌".


218 جار خوێندراوەتەوە
07/01/2019

بابەتی زیاتر