Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵ پێشوازیی له‌ وه‌فدێكی نوێنه‌رایه‌تیی په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌لجیكا كرد

په‌یام

مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان له‌ مه‌كته‌بی تایبه‌تی خۆی له‌شاری هه‌ولێر پێشوازیی كرد له‌ (پاتریك گریڤ)و (یۆری ڤریبل) كه‌ نوێنه‌رایه‌تیی په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌لجیكا بۆ عێڕاق‌و هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن.

له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له‌بارودۆخی سیاسیی عێڕاق‌و شێوازی به‌شداریی كورد له‌ حكوومه‌تی عێڕاق‌و سه‌نگ‌و پێگه‌ی له‌داهاتووی عێڕاق كرا.

مامۆستا عه‌لی باپیر جه‌ختی له‌سه‌ر یه‌كده‌نگیی‌و یه‌ك هه‌ڵوێستیی نوێنه‌رانی كورد كرده‌وه‌ له‌به‌غدا له‌پێناو پاراستنی سه‌نگ‌و قورسایی كوردو ئامانج‌و به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌له‌كه‌مان.

هاوكات باس له‌ئه‌زموونی سیاسیی كوردستان‌و حكوومه‌تی داهاتووی هه‌رێمی كوردستان كرا، كه‌ كۆمه‌ڵ تاكو ئێستا هه‌ڵوێستی كۆتایی خۆی له‌باره‌ی به‌شداربوونه‌وه‌ ڕانه‌گه‌یاندوه‌، به‌ڵام كۆمه‌ڵی ئیسلامیی له‌ هه‌موو حاڵه‌ته‌كاندا له‌گه‌ڵ ئاشتیی‌و سه‌قامگیریی‌و خزمه‌ت‌و به‌دامه‌زراوه‌كردنی دام‌و ده‌زگاكان‌و دژایه‌تیی گه‌نده‌ڵیی‌و پێشخستنی وڵاتدایه‌.


111 جار خوێندراوەتەوە
07/01/2019

بابەتی زیاتر