Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

مامۆستا عه‌لی باپیر پێشوازیی له‌ كونسوڵی توركیا له‌ هه‌رێم كرد

په‌یام

مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان له‌ مه‌كته‌بی تایبه‌تی خۆی له‌ شاری هه‌ولێر پێشوازیی كرد له‌ (هاكان كه‌ره‌جای) كونسوڵی كۆماری توركیا له‌ هه‌رێمی كوردستان.

له‌ ‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له‌ بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان‌و عێراق به‌گشتیی كرا، ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان و هه‌وڵه‌كانی پێكهێنانی حكوومه‌تی هه‌رێم‌و هه‌ڵوێستی حیزبه‌كان له‌وباره‌یه‌وه‌ ته‌وه‌ره‌یه‌كی‌ كۆبوونه‌كه‌ بوو.

مامۆستا عه‌لی باپیر وتيشی‌ "هه‌ڵوێستی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی له‌گه‌ڵ ئارامیی‌و ئاوه‌دانیی‌و چاكسازییدایه‌و به‌شدارییكردنیشی له‌كابینه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم دوای داواكردنیان له‌ كۆمه‌ڵ، به‌نده‌ له‌سه‌ر چۆنیه‌تی به‌رنامه‌ی ئه‌و حكوومه‌ته‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كان و باشتركردنی بارودۆخی خه‌ڵكی كوردستان".

له‌ ته‌وه‌رێكی دیكه‌دا باس له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان كۆماری توركیاو هه‌رێمی كوردستان كراو، ته‌ئكید كرایه‌وه‌ كه‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوولادایه‌‌ له‌سه‌ر بنچینه‌ی ڕێزی هه‌ردوولا وه‌ك دوو گه‌لی مسوڵمان‌و هاوسێ، په‌یوه‌ندییه‌كانیان به‌ره‌وپێش ببه‌ن‌و بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌و گرفته‌كان هه‌نگاوبنێن.


390 جار خوێندراوەتەوە
07/01/2019

بابەتی زیاتر