Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

كه‌مپینی‌ كۆمه‌كی‌ مه‌ڵبه‌ندی‌ رانیه‌ بۆ پشتیوانیی تۆڕی‌ میدیای‌ كۆمه‌ڵ به‌رده‌وامه‌

په‌یام

له‌ درێژه‌ی‌ كه‌مپینی‌ كۆمه‌ك و هاوكاریی‌ مه‌ڵبه‌ندی‌ پێنجی‌ ڕانیه‌ی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ بۆ به‌رده‌وامیی تۆڕی میدیای كۆمه‌ڵ‌، ئه‌نجومه‌نی‌ چوارقوڕنه‌ی‌ سه‌ر به‌ مه‌ڵبه‌ندی‌ پێنج، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی‌ تایبه‌تی‌ بۆ ئه‌ندام‌و دۆستانی‌ كۆمه‌ڵی ئیسلامی‌ له‌ سنووری ئه‌نجومه‌ن ڕێكخست.

سه‌رپه‌رشتیاران و ڕێكخه‌رانی‌ كه‌مپینه‌كه‌، باسیان له‌ گرنگیی‌ ڕۆڵی تۆڕی میدیایی كۆمه‌ڵ‌و هه‌ردوو كه‌ناڵی ئاسمانیی په‌یام‌و بانگه‌واز كرد، به‌ تایبه‌ت بۆ كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی موسڵمانی‌ وه‌ك هه‌رێمی كوردستان.

به‌شداربووانی‌ كه‌مپینه‌كه‌ ئه‌وه‌شیان دووپاتكرده‌وه‌: تۆڕی میدیایی كۆمه‌ڵ، له‌نێویشیدا كه‌ناڵی ئاسمانیی په‌یام هه‌رده‌م له‌ به‌ره‌ی‌ داخوازییه‌كانی‌ خه‌ڵك‌و له‌ به‌ره‌ی‌ دژه‌ گه‌نده‌ڵییدا بوون، هه‌ر ئه‌مه‌ش وای‌ كردووه‌ ڕووبه‌رٍِووی قه‌یرانی‌ دارایی ببنه‌وه‌.

ئاماده‌بووانی‌ كه‌مپینه‌كه‌ دووپاتیشیان كرده‌وه‌، هه‌رچییه‌كیان له‌ توانادا بێت بۆ به‌رده‌وامی تۆڕی میدیایی كۆمه‌ڵ‌ درێغی ناكه‌ن.

كه‌مپینی‌ مه‌ڵبه‌ندی‌ پێنجی‌ ڕانیه‌ی‌ كۆمه‌ڵی ئیسلامی‌ بۆ پشتیوانیی له‌ تۆڕی میدیایی كۆمه‌ڵ له‌ هه‌فته‌ی‌ ڕابردووه‌وه‌ ده‌ستی‌ پێكردووه‌و، بڕیاره‌ سه‌رجه‌م ئه‌نجومه‌نه‌كانی‌ سنووری‌ مه‌ڵبه‌ند بگرێته‌وه‌..

177 جار خوێندراوەتەوە
07/01/2019

بابەتی زیاتر