Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

كاروانێكی دیكه‌ی هاوكاریی سه‌ربازیی ره‌وانه‌ی‌ رۆژئاوای‌ كوردستان كرا

په‌یام

روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاویكرده‌وه‌، له‌ چوارچێوه‌ی‌ هاوكارییه‌ به‌رده‌وامه‌كانی‌ هاوپه‌یمانی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌، كاروانێكی‌ دیكه‌ی‌ سه‌ربازی‌ گه‌یشته‌ فڕۆكه‌خانه‌ی‌ كۆبانی.

روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ زانیاری‌ وردتر له‌سه‌ر كاروانه‌ سه‌ربازییه‌كه‌ ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێت، كاروانه‌ سه‌ربازییه‌ له‌ 150 ئۆتۆمبێل و زریپۆش و هاوكاری لۆجیستی و سه‌ربازیی پێكدێت و له‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌وه‌ ره‌وانه‌ی‌  فڕۆكه‌خانه‌ی‌ كۆبانێ‌ كراوه‌".

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌، له‌ درێژه‌ی‌ هاوكارییه‌كاندا، هه‌فته‌ی رابردووش نزیكه‌ی 200 بارهه‌ڵگری پڕ له‌ چه‌ك و كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی گه‌یه‌نرایه‌ بنكه‌كانی هاوپه‌یمانان له‌ ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی فورات.

ناردنی ئه‌م كاروانه‌ سه‌ربازییانه‌ له‌ كاتێكدایه‌، ئه‌مریكا رایگه‌یاند هێزه‌كانیان له‌ سوریا ده‌كشێننه‌وه‌ به‌ڵام پشت له‌ كوردانی‌ ئه‌و وڵاته‌ ناكه‌ن، له‌به‌رامبه‌رئه‌و هاوكارییه‌ سه‌ربازیانه‌، توركیا چه‌ند جارێك هۆشداریی داوه‌ته‌ ئه‌مریكا كه‌ هاوكاری سه‌ربازیی هه‌سه‌ده‌ و یه‌په‌گه‌ نه‌كات، به‌ڵام ئه‌مریكا هاوكارییه‌كانی رانه‌گرتووه‌.


426 جار خوێندراوەتەوە
07/01/2019

بابەتی زیاتر