Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

عێراق.. عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق هه‌ڕه‌شه‌ له‌ هێزه‌كانی ئه‌مریكا ده‌كات

په‌یام

عه‌سایبی ئه‌هلی حه‌ق كه‌ قه‌یس خه‌زعه‌لی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردووه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر حكوومه‌ت و ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران هیچ كاردانه‌وه‌یه‌ك له‌باره‌ی جموجۆڵی نوێی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عێراق نیشان نه‌ده‌ن، ئه‌وا گورز له‌ هێزه‌كانی ئه‌مریكا ده‌وه‌شێنن.

ئه‌م كاردانه‌وه‌یه‌ی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق دوای ئه‌وه‌ دێت، رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو چه‌ند وێنه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به‌ فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی هاوپه‌یمانیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی دژبه‌ داعش له‌ عێراق، جه‌نه‌رال ئۆستن رینفۆرد بڵاوكرابووه‌وه‌ كه‌ تیادا ده‌ركه‌وتووه‌ به‌ یاوه‌ری فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌غدا، جه‌لیل روبێعی له‌ شه‌قامی موته‌نه‌بی ناوه‌ڕاستی به‌غدا ده‌گه‌ڕا كه‌ ئه‌وه‌ش توڕه‌بوون و ناڕه‌زایی لایه‌نه‌ شیعه‌كانی لێكه‌وته‌وه‌.

گوته‌بێژی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق، جه‌واد تلێباوی له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی: "گه‌ڕانی فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی هاوپه‌یمانیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی دژبه‌ داعش له‌ عێراق، له‌ شه‌قامه‌كانی به‌غدا لای گه‌لی عێراق شاراوه‌ نییه‌ كه‌ پێشێلكارییه‌كی روونی سه‌ره‌وه‌ریی عێراقه‌، هه‌روه‌ها گه‌لی عێراق بوونی هه‌ر هێزێكی بیانی له‌ خاكی وڵاته‌كه‌یان ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه‌".

جه‌واد تلێباوی هه‌روه‌ها وتوویه‌تی: "ئێمه‌ به‌ توڕه‌ییه‌وه‌ ده‌ڕوانیینه‌ ئه‌و گه‌ڕانه‌ كه‌ فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی هاوپه‌یمانیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی دژبه‌ داعش له‌ عێراق له‌ شه‌قامه‌كانی به‌غدا ئه‌نجامیداوه‌".

تا ئێستا حكوومه‌تی عێراق هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌وباره‌یه‌وه‌ بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه‌.


388 جار خوێندراوەتەوە
07/01/2019

بابەتی زیاتر