Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

یه‌ك ملیۆن‌و نیو ئاواره‌، له‌ 38 كه‌مپی هه‌رێمی‌ كوردستان نیشته‌جێن

په‌یام

له‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌وانییدا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ناوه‌ندی هاوبه‌شی هه‌ماهه‌نگیی قه‌یرانه‌كان له‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند" له‌ ئێستادا یه‌ك ملیۆن و 411 هه‌زار و 532 كه‌س وه‌ك ئاواره‌ و په‌نابه‌ر له‌ 38 كه‌مپی هه‌رێمی كوردستان نیشته‌جێن.

هۆشه‌نگ محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ناوه‌ندی هاوبه‌شی هه‌ماهه‌نگیی قه‌یرانه‌كان له‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان: ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد ئاواره‌ و په‌نابه‌ری‌ هه‌ر یه‌ك له‌ ولاتانی‌،  سووریا، توركیا، ئێران و سعوودیه‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بونیان هه‌یه‌، و رێژه‌ی هه‌ره‌ زۆری ئاواره‌ و په‌نابه‌ره‌كان له‌ناو شار و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ژین، ته‌نها سه‌دا 37ی په‌نابه‌ران له‌ كه‌مپه‌كان ده‌ژین، به‌ گشتی ئاواره‌ و په‌نابه‌ره‌كان سه‌دا 50 له‌شاری هه‌ولێر و سه‌دا 31 له‌ شاری دهۆك و سه‌دا 19 له‌ شاری سلێمانی نیشته‌جێن".

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ناوه‌ندی هاوبه‌شی هه‌ماهه‌نگیی قه‌یرانه‌كان له‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان، ئاماژه‌ی به‌ كۆی ئه‌و ئاواره‌ و په‌نابه‌رانه‌ش كرد كه‌ له‌ ساڵی 2018دا هاتوونه‌ته‌ هه‌رێمی كوردستان و گوتی: "له‌ ساڵی 2018دا، 32 هه‌زار و 282 ئاواره‌ و په‌نابه‌ر هاتوونه‌ته‌ هه‌رێمی كوردستان كه‌ 28 هه‌زار و 487 یان ئاواره‌ی ناوخۆ بوونه‌ و 3 هه‌زار و 795 په‌نابه‌ریش دووباره‌ له‌ سووریا هاتوونه‌ته‌وه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان".


120 جار خوێندراوەتەوە
07/01/2019

بابەتی زیاتر