Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

بۆ هه‌ڵبژاردنی‌ شاره‌وانییه‌كانی‌ توركیا، 8 حزبی‌ كوردی‌ به‌ یه‌ك لیست به‌شدارده‌بن

په‌یام

له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌شاری ئاماد له‌ باكووری‌ كوردستان 8 حزبی‌ كوردی‌ ،ئاماده‌یی خۆیان نیشاندا  بۆ هه‌ڵبژاردنی‌ شاره‌وانییه‌كانی‌ توركیا به‌ یه‌ك لیست و به‌یه‌ك ناو له‌ ژێر چه‌تری پارتی دیموكراتی گه‌لان- هه‌ده‌په‌دا به‌شداری هه‌لبژاردنه‌كان بكه‌ن.

به‌پێی‌ راگه‌یه‌ندراوێكی‌ هاوبه‌شی‌ نێوان ئه‌و 8 حزبه‌ "به‌م ڕێككه‌وتنه‌مان ده‌مانه‌وێت له‌ناو گه‌له‌كه‌ماندا دژ به‌و بیره‌ بوه‌ستینه‌وه‌، كه‌ ده‌ڵێت حزبه‌ كوردییه‌كان ناتوانن له‌ناو خۆیاندا ڕێكبكه‌ون، له‌ چوارچێوه‌ی داخوازی گه‌له‌كه‌ماندا له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا هه‌نگاوی گرنگ ده‌نێین، ئێمه‌ وه‌ك ئه‌م حزب و ته‌ڤگه‌ره‌ كوردانه‌ تایبه‌تمه‌ندی و جیاوازیه‌كانی خۆمان وه‌لاناوه‌ و له‌سه‌ر چه‌ند خاڵی گرنگ بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان ڕێككه‌وتووین".

له‌به‌شێكی‌ تری‌ به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه‌ "خاڵی گرنگ و هاوبه‌شمان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ په‌روه‌رده‌ و فێركردن به‌زمانی دایك داخوازی دیموكراتی گه‌له‌كه‌مانه‌".

سه‌باره‌ت به‌ حزب و لایه‌نه‌ سیاسییه‌ كوردییه‌كانی‌ تری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌و هاوپه‌یمانییه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن " ئێمه‌ ڕێز له‌و حزب و لایه‌نه‌ كوردستانیانه‌ی دیكه‌ش ده‌گرین، كه‌ ده‌یانه‌وێت به‌شێوه‌ی جیاواز به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه‌ن، هه‌تا دوای هه‌وڵده‌ده‌ین له‌گه‌ڵ ئه‌وانیشدا ڕێبككه‌وین".

وابریاره‌ له‌ مانگی‌ ئاداری‌ ئه‌مساڵدا هه‌ڵبژاردنی‌ شاره‌وانییه‌كانی‌ توركیا به‌رێوه‌بچێت.


464 جار خوێندراوەتەوە
07/01/2019

بابەتی زیاتر