Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

گیر پیدرسون له‌ شوێنی ستیفان دیمستورا ده‌ستبه‌كارده‌بێت


په‌یام

گێر پیده‌رسن وه‌ك نێرده‌ی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان بۆ كاروباری‌ سوریا ده‌ستبه‌كار بوو، ئه‌مه‌ش پاش كۆتاییهاتنی‌ كاره‌كانی‌ ستیڤان دیمستۆرا له‌ سوریا. 

ده‌ستبه‌كاربوونی‌ گێرپیده‌رسن له‌ دوای ئه‌وه‌ هات كه‌ كۆتایی‌ به‌كاره‌كانی‌ ستیڤان دیمستۆرا هات له‌و پۆسته‌دا كه‌ ماوه‌ی‌ چوار ساڵی‌ به‌سه‌ر برد به‌بێ ئه‌وه‌ی‌ چاره‌سه‌رێكی‌ سیاسی بۆ قه‌یرانی‌ سوریا بدۆزێته‌وه‌
له‌باره‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی‌ ئه‌وبه‌رپرسه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان جێگری‌ وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ سوریا رایگه‌یاند كه‌ وڵاته‌كه‌ی‌ پشتیوانیی‌ له‌ نێرده‌ی‌ نوێی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان ده‌كات به‌و مه‌رجه‌ی‌ دور بكه‌وێته‌وه‌ له‌ شێوازی‌ مامه‌ڵه‌ی‌ كه‌سانی‌ پێش خۆی‌ و دڵسۆزیی‌ خۆی‌ بۆ گه‌ل و خاكی‌ سوریا پیشان بدات

گێر پیده‌رسن به‌ ره‌گه‌ز نه‌رویژییه‌ و له‌ ساڵی‌ (2017) وه‌ك باڵیۆزی‌ وڵاته‌كه‌ی له‌ چین ده‌ستبه‌كار بوه‌ و پێشتریش له‌ماوه‌ی‌ ساڵانی‌ (2012) تا (2017) نوێنه‌ری‌ هه‌میشه‌یی‌ نه‌رویژ بوه‌ له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان و به‌رله‌وه‌ش له‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ نه‌رویژ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ كارگێڕیی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان بوه‌ بۆ ئاشتی‌ و كاروباری‌ مرۆیی

327 جار خوێندراوەتەوە
08/01/2019

بابەتی زیاتر