Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

پومپیو: گره‌نتیمان له‌ توركیا وه‌رگرتووه‌ كه‌ هێرش نه‌كاته‌ سه‌ر كورده‌كان


په‌یام

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند: گره‌نتیان بۆ پاراستنی كورده‌كان له‌ هێرشی توركیا وه‌رگرتوه‌.


له‌كاتی به‌رێكه‌وتنی به‌ره‌و وڵاتانی كه‌نداو، مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌ رۆژنامه‌نوسانی ڕاگه‌یاند: دوای كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ سوریا توركیا به‌ڵێنی پاراستنی شه‌ڕڤانانی كورد له‌و وڵاته‌ داوه‌، ئه‌و گره‌نتیه‌ش له‌لایه‌ن سه‌رۆككۆماری توركیاوه‌ به‌ تایبه‌ت به‌، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا دراوه‌.

ئێواره‌ی دوشه‌ممه‌، پۆمپیۆ به‌ یاوه‌ریی سوزانی هاوسه‌ری بنكه‌ی ئه‌ندرۆی ئاسمانیی نزیك واشنتۆنی به‌جێهێشت به‌ره‌و وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌ڕێكه‌وت و بریاره‌ له‌ هه‌شت رۆژداو بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر دۆسیه‌ی سوریا و یه‌مه‌ن و ئێران، سه‌ردانی هه‌شت وڵاتی عه‌ره‌بی بكات.

سه‌ردانه‌كه‌ له‌ عه‌مانه‌وه‌ به‌ره‌و قاهیره‌ و مه‌نامه‌ و ئه‌بوزه‌بی و ده‌وحه‌ و ریاز و مه‌سقه‌ت و دوا وێستگه‌ی سه‌ردانه‌كه‌شی كوه‌یته‌. 

ئه‌رده‌ن و میسڕ و به‌حره‌ین و ئیماڕات و قه‌ته‌ر و سعودیه‌ و عومان و كوه‌یت ئه‌و هه‌شت وڵاته‌ن كه‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ میانی گه‌شته‌یه‌كه‌یدا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست سه‌ردانیان ده‌كات.

356 جار خوێندراوەتەوە
08/01/2019

بابەتی زیاتر