Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌ردوگان: كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ سوریا هه‌نگاوێكی دروستبوو


په‌یام

سه‌رۆككۆماری توركیا ڕایگه‌یاند: سه‌رۆكی ئه‌مریكا به‌ بڕیاری كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌ سووریا، هه‌نگاوێكی دروستی ناوه‌.

ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌ركۆماری توركیا، له‌ وتارێكدا كه‌ بۆ رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزی ئه‌مریكی نووسیووه‌ وتویه‌تی: له‌سه‌ر به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش و رێكخراوه‌ تیرۆریستییه‌كانی دیكه‌ی سووریا سوورن، هه‌روه‌ها خوازیارن وه‌ك توركیا ستراتیژیه‌تێكی گشتگیر له‌ پێناو له‌ناوبردنی ئه‌و هۆكارانه‌ی بوونه‌ته‌ بنه‌مای توندڕه‌وی جێبه‌جێ بكه‌ن، جارێكی دیكه‌ش ئه‌ردۆغان بڕیاره‌كه‌ی تڕامپ به‌ كشانه‌وه‌ له‌ سوریا به‌ هه‌نگاوێكی دروست وه‌سفكردووه‌.

ئه‌ردۆغان هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ بڕیاری كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ سووریا كردووه‌ و رایگه‌یاندووه‌: پێویسته‌ ئه‌مریكا بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌لی سووریا و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی، هۆشدارییه‌وه‌ پلان بۆ كشانه‌وه‌كه‌ دابنێت و به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانی دروست كاره‌كه‌ جێبه‌جێ بكات، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئیتر كاتی ئه‌وه‌ هاتووه‌ به‌مه‌به‌ستی كۆتایی هێنان به‌ داعش و پارێزگاری كردن له‌ یه‌كپارچه‌یی خاكی سووریا هه‌موولایه‌ك هێزه‌كانیان یه‌كبخه‌ن.

295 جار خوێندراوەتەوە
08/01/2019

بابەتی زیاتر